꧁𝐏.1꧂

5.2K 429 45
                                    

VOT & comment

خوێندنەوەیەکی خۆش☕︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ـــــــــــــــــــــ

᯾𝐄𝐧𝐦𝐚's 𝐩𝐨𝐯᯾


سەرلە بەیانیێکی زوو بوو وەکو هەموو ڕۆژێک بە بێزاری لە نێو جێگاکەم
هاتمە دەرەوەو
ڕۆتینێکی بچوکم ئەنجامدا و پەنجەرە گەورەکەی ژوورەکەم کردەوەو
یەکەم دیمەن کە سەرنجی ڕاکێشام خۆرە تازەکەبوو کە لە پشت چیایەکانەوە خۆی شاردبۆوە




دواتر بە خێرای بە پەیژەکان هاتمەخوارەوەو بەرەو دەرگای ژوورەکەی باوکم چوموو بە هێواشێ کردمەوە پەردەکانم لەسەر پەنجەرەکە لادا و بەهێواشی دەمووت



:-باوکە دەی هەڵسە... با خوانێکی شاهانەت بۆ ئامەدە بکەم چوونکە دەبێت دەرمانەکان بەکار بهێنیت

بە پەرۆشی و باوەڕ بەخۆبوونەوە قسەکانم دەکرد چوونکە نامەوێ ئەو هێندەی تر هەست بەلاوازی بکات


باوکیشم بە بێهێزییەوە بە هەردوو دەستی خۆی لە ژێر جێگاکە دەرهێناو بە دەنگێکی کز گووتی


:-باشە کچە جوانەکەم




دواتر یارمەتیم دا هەتاوەکو بیهێنمە سەر کورسییە جوڵاوەکەی و لەدواوە پاڵم پێوەدەنا تا بیبەمە ژێر هەیوانی دەرەوەی ماڵەکەمان تا من نانی بەیانی ئامەدە دەکەم چوونکە بەڕاستی دەرەوە کەشێکی خۆش و دیمەنێکی سحراوی هەبوو ... هەم یارمەتی دەرە بۆ باری دەروونی باوکم چوونکە ئەو لەبەر نەخۆشیەکەی هەموو ڕۆژەکەی لە یەک ژوور بەسەر دەبات کاتێک من لەکارم
وە کاتی تەواوم نییە تاوەک و زیاتر ئاگەداریبم




پاشان بەڕێکەوتم بۆ ئامادەکردنی بڕێک لە خواردنی وزە بەخش بۆ خوانی بەیانی
وەبەدەم ئامادە کردنی خوانەکە بیرم لە هەموو ئەو ئیشانە دەکردەوە کە پێویستە بۆ ئەمڕۆ ئەنجامیان بدەم لەو کێڵگەیەی کە لێی کاردەکەم و هەروەها لەتەویڵەکەی خۆشمان ... بەڕاستی هەموو ئەمانە زۆر ماندوکەرن




وە دوای تەواو بوونم لە ئامادە کردنی خوانە خنجیلانەکەمان ڕۆشتم تا باوکم بهێنمە سەر سفرەکە سەیرم کرد زۆر بەجوانی کەوتبووە نێو خەیاڵ کردن لە نێو دیمەنی سرووشتە جوانەکە
منیش ماچێکی هەردوو کوڵمەیم کردوو گووتم





✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now