꧁𝐏.9꧂

1.6K 282 16
                                    


خ

وێندنەوەیێکی خۆش بۆ هەمووان☕︎

.

.

.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەرلەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە
دیمەنێی شۆککەرم بەرچاوکەوت کە وایکرد کەمێک لە ناخەوە هەست بە دڵخۆشی بکەم چونکە نەمردم و هەلێکی ترم بۆ ڕەخسا بۆ ئەوەی دووبارە بیبینمەوە

بەڵام مێشکم بیری لە هەموو کەسێک کردبۆووە کە بەم نیوەشەوە لە دەرگابدات
جگەلە ئەو وە بێگومان شۆکیەکەم زیاتر زاڵبوو بەسەر هەموو هەستەکانم
چونکە ئێستا ئەو لە بەردەرگای ماڵەکەم وەستاوەوە
وە کەمێک پێش ئێستا کەمی مابوو دەرگاکە لەگەڵ خۆی بهێنێتە ژوورەووە

:-تــــۆۆ؟؟؟!!!

لە پرسیار کردنەکەم هەم پەشۆکاو هەم هەندێک تووڕەی خۆم نیشاندا
بەهۆی ڕەفتارەکەی جاری پێشوویەوە

ئەویش جلووبەرگێکی تەواو ڕەشی پۆشتپوو بەڵام وەک هەموو کات
هیچ سووچکی جلەکە بێبەش نەبوو لەپەڵە سوورەکان
وە قژیشی هەموو کەوتبووە نێو چاوەتەواو تیژەکانی وە لە ژێر ڕووناکی مانگ دەمتوانی
تێبینی هەموو دڵۆپە ئارەقەکانی بکەم کە سەرکوڵمەی و گەردەنی دەپۆشتبوو
وە بە ماندوێتی وەڵامی دامەووە

؟؟:-تۆ کێییە؟؟

لەگەڵ پرسینی ئەو پرسییارە گەمژانییەی لەمن کە بریتیبوو لە تۆ کێییە
ئاوڕی دواوەی دەداو دەیویست بزانێت جگەلە ئەو کەسی تر لەم
چواردەورە نییە

سوێند دەخۆم من لەم ساتە جوانترینەم کە یەکجار لە تەواوی ژیانم
کە دەیبینم،

بەڵام هەرزوو هەموو ساتێک و پەتێکی بیرکردنەوە لە مێشکم پچڕا کاتێک بۆنی
شتێکی سووتاوم کرد ،، وە بە بۆنکردنێکی نامۆوە دوای شوێنی سوتاوەکە دەگەڕام وە هەرکەزانیم بۆنەکە لەو دێت
هۆی شتێکم بۆ ڕوونبۆوە،، ئەویش هاتنی بۆ ئێرەییەو بەتایبەتی لای من!!

بەڵام هێشتا دەمەوێت لە دەمی خۆییەوە بیبیستم بۆییە وەک هەموو جارێک دەستکاریم لە قسەڕەقەکانی ژیانی ڕۆژانەم نەکرد تەنها شێوەیەکی دراماتیکیم
خستەسەر قسەکانم و وتم

:-چی تۆی هێناوەتە ئێرە پیاوی قۆز..!!

بە شێوەییەک قسەم دەکرد وەک ئەوەی هیچ بە ئامادەبوونی لێرە دڵخۆشنیم
و ڕووخسارم بێزاری لێدەباری

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now