꧁𝐏.6꧂

1.5K 284 9
                                    


VOT&comment

خوێندنەوەیەکی خۆش ☕︎

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەست پێکی ڕۆژێکی تەواو گەرمە
کەوات لێدەکات لەخۆیەوە لە خۆت بێزاربیو بەبێ بوونی هیچ
هۆکارێک بتەوێت خۆت بکوژێت
گەرمایێکی تەواو توند بوو

وە ئەو کچەش وەک و هەموو ڕۆژێک کە لە ژیانیدا هەیبووە خەریکی
کاری کێڵگەیە و لەگەڵیشی هەموو لە شی بۆتە ئارەقە وە هەستی دەکرد کە تک تک دڵۆپە ئارەقەکانی لە قژە بەستراوەکەی دەکەونە سەر ڕووخساری و دواتریش
بۆ نێو مل و سنگی

بەڵام گوێی بەهیچ یەکێک لەوانە نەدەداو هەر بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا ئەوە بۆ ئەو نوێ نییە، هەموو ساڵ وەک ڕۆتینێکی دووروو درێژ یان لە سەرما بەشێک لە جەستەی لەدەست دەدات یان لەگەرما خوێنی لەشی دەکوڵێت

وە ئێستا ئەگەر کەس نەیەت و لەناو خەیاڵە قوڵەکەی دەری نەهێنێت
ئەو هەر بەردەوام دەبێت لە بیرکردنەوە لە هەموو چرکەیەکی ڕووداوەکەی
دوێنێ شەو وە بە تایبەت پیاوە زۆمبەیەکە...

بەڵێ زۆمبی!!!

لێرەدا من هەق بە کچەکە دەدەم چونکە من بام لە شوێنی ئەو هەمان نازناوم بۆی دادەنا

...ئەی...باشە...پرسیارێک
ئەو ئەگەر زۆمبی نەبێت ئەی چییە؟؟
بیرکەوە مرۆڤێکی درێژ و گەورە چاوێکی وەک خەڵووز ڕەشی هەبێت
وە ئیش و کاری خواردنی گۆشتی مرۆڤ و ئاژەڵەکان بێت.....

بۆ خاتری خوا ئەمە چ بوونەوەرێکە ؟؟

تەواوی کاتەکە کچەکە ڕووخساری وەک ئەوە وابوو کە یاسایێکی فیزیای بۆ شیبکەیەوەو ئەویش لە هیچ تێنەگات وە بەڕاستی ئەوە قورستر بوو بۆ ئەو
کە بڕوا بەخۆی بهێنێت کە ئەو ئەوکەسەی بینیوە کە تا ئێستا
و لە سەردەمەکانی پێش خۆی کەس نەیبینیوە و تەنها و تەنها ئەفسانەکان باسی لێوەدەکەن(ئەوەی لە کتێبە ئەفسانەیەکە باسکراوە تەنها شێوەیەتی نەک ناو جۆری بونەوەرەکە خۆی)....سەیرە..

دڵنیام وەک هانجی وتی شتێکی گەورە لەم بابەتە هەیە..
بەڵام بۆ منی بەستەزمانی هەڵبژاردووە؟؟
من چ کارم بە ئەفسانەو شتی ئاوا بێمانا هەیە؟
یانی لەم گوندە کەسی تری لێنە بوو جگە لە من؟؟
وەرەو بڕوا بەخۆت بهێنە کە چارەنوسێکی ڕەشت نییە و نەبووە...

.

بە وریاریوویەوە بە ئامێرەکەی کە تایبەتە بە ئەرز کۆڵین لە ئەرز دەچەقاند و بە قاچەکانی پەستانی لەسەر دەکرد و دواتریش دەریدەهێنا بە کۆمەێک خۆڵ
لەسەریەوە و لەلایەک خۆڵەکەی بەتاڵ دەرک و دوبارە هەمان کاری دەکردەوە

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now