خوێندنەوەیەکی خۆش☕︎ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێک کچەکە نزیکی ماڵەوە بووەوە
بەبێ ئەوەی مێشکی بۆ هیچ شتێک بچێت سەیری ڕووکەشی ماڵەکەی خۆی کرد،،چونکە دڵنیابوو کە جگە لە تاریکی هیچی تر نابینێت
بەڵام هەر کە
بینی ژمارەییەک خەڵک کە ژمارەییان لە 100 کەس زیاتر بوو
بە خۆیان و مەشخەڵەکانی دەستیان لەبەر دەرگای ماڵەکەی
وەستاون ،بۆ ساتێک هەموو جەستەی لە کار کەوت تەنها مێشکی نەبێت
کە وەک شێت کاری دەکرد تاوەک و هۆی کۆبوونەوەی
ئەم هەموو خەڵکە لەبەر دەرگای ماڵە چۆڵەکە
بە کچەکە بڵێت ،بەڵام نەگەیشتە هیچ وەڵامێک
کچەکەش بەبێ لەدەست دانی کاتی زیاتر بەبێ ئەوەی پرسیارەکە دوبارە ئاڕاستەی مێشکی بکاتەوە
بەڕاکرد بۆلای خەڵکەکە ڕۆیشت ،،وە هەرکە گەیشتە لای ماڵەکەی
بینی چەند کەسێک زۆر بە توندی لە دەرگای ماڵەکەی دەدەن
و چاوەڕێی کچەکە دەکەن تاوەک و دەگایان لێ بکاتەکچەکەش بە زەحمەت لە بەناو قەرەباڵغیەکە دادەڕۆشت تا خۆی گەیاندە
لای دەرگاکە و پشتی بە دەگاکەی خۆیەوەنا بۆ پارێزگاری کردن لە دەستی
پیاوەکانی بەردەمیوە پیاوەکانیش هەرکە کچەکەیان بینی بە ڕووخسارێکی زۆر توڕە لێی دەڕوانی
کچەکەش بێئەوەی خۆی بگرێت دەستی کردە پرسیار کردن:-چی ڕوویداوە؟؟
بۆچی هەمووتات لە بەردەرگاکەی من وەستاون؟؟کچەکە بە شێوەیەک قسەکانی لە زاری دەردەهێنا وەک ئەوەی ئەوکەسانەی پێشی بێگانەیەک بن نەک ئەو کەسانەی کە نزیکەی نۆزدەساڵە لەگەڵیان دەژی،،
...
پیاوەکان بەم جۆرە قسانە زۆر تێک چوون کە کچەکە کردی ،
و توڕەییەکەیان زیاتر بوو،هەر خۆی کچەکە هیچی تری نەوت جگە لە ئەو پرسیارەی کە بۆ لەبەر دەرگای ماڵەکەی کۆبۆنەتەوە،،بەڵام نەخێر ئەوان پێیان وایە
کە ئەوکەسانەی کە پلەو پایەیان کەمە بۆیان نیە تەنانەت قسەش لەگەڵ خاوەن دەسەڵاتەکان بکەن ،تەنها دەبێت بێدەنگبن و هەمیشە ملکەچی فەرمانەکانیان بنپیاوێک:-هێیی،،ئێمە لێرەنین تا قسە لەگەڵ تۆ بکەین.!!
خێرا بانگی ئەو کەسەی ژوورەوە بکە.
YOU ARE READING
✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂
Fanfictionسەڕەڕای ئەوەی دەمزانی هەموو جۆرە خراپەکاریێک لە خودی تۆدا بوونی هەیە بەڵام هەروەک ترسنۆکێک ڕۆڵی بوێرێکم دەگێڕا لە بەرامبەرت༄ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ!!!༆) ✍︎دەستپێک:[2022/3/30] [2022/9/9]:کۆتای...