꧁𝐏.5꧂

1.7K 282 12
                                    

VOT & comment

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دووبارە ودووبارە
وەک و هەموو ڕۆژە دووبارە و بێزارکەرەکانم
خۆم خزاندە دەرەوەی جێگاکەم و بەرەوو دەست شۆرەکە ڕۆشتم
تا ڕۆتینە دووبارەکەشم دووبارە بکەمەوە

.

وە بە توندی دانم بەخۆمدا گرتوە کە بیر لەهیچیەکێک
لە ڕوداوەکانی دوێنێ نەکەمەوە

لەدەست دانی یەکێک لە ئاژەڵەکانم،شەرمەزاربوونەکەم بەرامبەر
بەباوکم و خەڵکی گوندەکە،
لەهەمووشی بێزارکەرتر
ڕزگاربوونی ئەو بێنرخەبوو لە من و لە خەڵکەکە

.

وە هەر لەبەر ئەوەی مێشکم ناوەستێت لە بیرخستنەوەی تەواوی وردەکاریەکانی دوێنێ شەو فڵچەی ددانەکەم گرتبوو وە بە توندی لە ددانەکانم
دەخشاند چوونکە خودی خۆم ڕەتی دەکردەوە کە مێشکم بیر لەم شتانە بکاتەوە....ئەنجامەکەشی بێگومان خۆ بەدەستەوەدان بوو

بە توڕەی و ماندوێتی ڕوخساری خۆم هێنا خوارەوەو هەناسەم بە توندی دەدا
وە پاش چەند چرکەیەک سەرم بە قورسی بەرزکردەوە
و سەیری ڕوخسارە
لاوازەکەی خۆمم دەکرد
دوبارە سەیر کردنی خۆشم بوەمایەی بێزاربوونم

هیچ ئاسایی نییە ڕاستە؟؟
مرۆڤێک لەگەڵ هەڵمژینی هەر هەناسەیەک،،، بێزار دەبێت لە دانەوەی
هەناسە کۆنەکەی...

با پێتی بڵێم

ئەم دیاردەیە پێی دەگوترێت بێ هیوابوون
لە 99%

وە ناشزاندرێت مانای ئەوهیوایەی کە سەدا یەکە لە مرۆڤێکی تازە گەنج چییە
بەڵام هەر لە نەبوونی هیچ هیوایەک باشترە

وە ئەگەر لە دانیشتنێکدا هەرکەسەو باسی لە هیواکانی ژیانی کرد
هەرهیچ نەبێت دەتوانیت دوو وشە دەربارەی هیواکەمەکەی دەربڕێت

وە ڕاستە سەدا یەک لە ڕێژەدا کەمە
بەڵام
شۆک مەبە گەر پێت بڵێم مرۆڤێک دەتوانێت بەم سەدا یەکە ژیانێکی 70ساڵی
بەڕێبکات
وەکو ئێستا ئەو کچە بەهەموو هێزوو توانای دەیەوێ بەو تاکە هیوایەی
کەهەیەتی ژیانی خۆی بەڕێبکات
وە بۆئەوەش پێویستەی بە ماندوبوونێکی زۆر هەیە
چونکە ئەو هیواییەی ئەو هەیەتی هیچ لەگەڵ پێکهاتەی جەستەی
ئەو ناگونجی ... بێگومان لەبەر ئەوەی کچە

بەڵام ئەو گوێبەوقسە هیچانەنادات و وشەی "ناتوانم"ی لە قاموسی ژیانی خۆی ڕەشکردۆتەوە

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now