꧁𝐏.15꧂

1.4K 285 105
                                    

:-چیی...دووبارە؟؟

لە بەردەم خۆم ئەم دوو وشەیەم وت لە کاتێک دا چاوەکانم بەنێو خەڵکەکەیا گەشتی دەکرد،،وە لەگەڵیشی سەیری یەکە بەیەکەی ئەو چەکانەم دەکرد لەدەستیان کە لەڕاستیدا بۆ هەڵکۆڵانی زەوی و کارەکانی کێڵگە بەکاردەهێندرێن،بە دەستەکەی تریان مەشخەڵەکانیان بەرز کردبۆووە

دڵم لە خێرا لێدان نەدەوەستا،جەستەم دەستی کرد بە سارد بوونەوە
ئەژنۆکانم لە شوێنی خۆی لەکارکەوت،بەڵام تەنها مێشکم بە ئاگەبوو و پێی دەوتم خۆت کۆکەرەوە لە پێناو ئەو کەسەی سەرەوە

هانجی:-چی بووە ئێنما؟؟

پرسی کاتێک لەسەر کورسییەکە بەبێزارییەوە دانیشتبوو
بەڵام کە ڕووخسارە ترساوو زەرد بووەکەی منی بینی بە خێرای هەڵساییەوە
و بەرەوو لای دەرگاکە هات تاوەک و بزانێت هۆکاری ئەم هەمووە تێک چوونە چییە لە ڕووخسارم

کە هەموو دیمەنەکانی بینی بە دەنگێکی تەواو بەرزەوە پرسیاری لە خەڵکەکە کرد

هانجی:-چیبووە دووبارە...چی تان ون کردووە لەبەر دەرگای ئەم کچە؟؟؟

تەواو بێباکانە ڕووخساری و وشەکانی وەک دەربڕینێک پێشکەشی ئەم هەمووە ڕووخسارە توڕەییەی پێشەوە کرد ،کە وەک ئەوە وابوو ئێمە نمایش بکەین و ئەوان بەدڵیان نەبێ

تا لەپڕ یەکێک کە لە ڕیزی پێشەوە بە هەموو هێزی خۆی دەنگی بەرز کردەوەو وەڵامی هانجی داییەوە

کەسێک:-ئێمە لەگەڵ تۆ قسە ناکەین وە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندی بەتۆووە نییە،وە ئێمە لێرەنین بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ کەس بکەین،بەڵکو هاتووین تۆڵە بکەینەوە

تۆڵە؟؟

تۆڵە لەکێ،؟

هانجی:-هێیی،،ئاگەداریـــ --

ڕێگام پێنەدا قسەکانی تەواو بکا

:-تەواو هانجی ،بیبڕێنەوە

هانجی:-ئاخر --

:-تکایە،لەبەر من

پێش ئەوەی شەڕ دروست ببێ لەنێوان ئەمانە
هانجیم کشاندەوەو خۆم چومە بەردەمیان

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now