꧁𝐏.24꧂

2.2K 313 86
                                    





Vot , follow, comment

خوێندنەوەیەکی خۆش✨💗


——————————————————————————-





جۆنگکووک:ـ ئەتەوێ ئێستا دەرچی؟<بە هێمنی و پڕ لە شانازی سەیری ئەوەی بەرامبەری دەکرد کە کۆتا پارچەی خستە دەمی>

:ـ بەڵێ.،!<وشەکانی بە پڕ لە باوەڕ بەخۆبوون دەڕ بڕی و لەگەڵیشی چەندین هەستی نوێ گەشەی
دەکرد لە ناخ و دەروونی
لەگەڵیشی وایان لەدڵی ئەکرد خێراتر و بە پەرۆشتر لێبدات


ڕۆژێکی نوێ و دەست پێکی ژیانێکی نوێ

وە داهاتوێکی نادیار
پێشوازیان لە مێشک و دەروونی ئەو کچە کرد کە دوو سێ ڕۆژ پێش ئێستا
لە تەواوی بوونی بێزاربووبو وە هیوای دەخواست لەسەر گۆی زەوی نەمێنێت

بەڵام ئەم ئەم قسەیە بە خۆڕایی نەکراوە کە دەڵێن
پاش هەر خۆر ئاوا بوونێک
خۆر هەڵاتنێک هەیە
هەر چەندە کات دەخایەنێت و دەخایەنێت
بەڵام کۆتایەکەی هەر بەو جۆرەیە کە لە چارەنووس نوسراوەتەوە

ئەویش لەهەموو ئەو شتانە تێگەشت و هەستی دەکرد بە قورسترین قۆناغی ژیانی تێپەڕ بووە
وە چیایێکی لوتکە بەرز لەسەر شانەکانی و ئەستۆی هاتۆتە خوارەوە

ئیتر ئەو ئازادە!
ئازادە لەوەی چی دەکت،چی دەخوات،چی دەپۆشێ
لەگەڵ کێ و چۆن دەژی
لە هەمووی ئازادە

وە جگە لە حەز و خولیاکانی دڵی دوای هیچی تر ناکەوێت لە بڕیارەکانی
ئەوەش وای کردووە ژیانی لا شیرین تر بێت

....

جیاواز لە ڕۆژە کۆنەکانی
ئەمڕۆ زۆر بە گورج و گۆڵی و دەم بە خەندە وە لە جێگای خەوەکەی هاتەدەرەوە
ڕۆتینێکی بچووکی بەیانیانەی ئەنجامدا
و خۆی گەرم داپۆشی کە زۆر بەی جلەکانی هی جۆنگکووک بوو

وە ئەوەی  بیری لێدەکاتەوە تەنها یەکەم ڕۆژی کارکردنەکەیەتی

هەر لەبەر ئەمەش پەرۆشی و زەردەخەنە ڕوخساری جێناهێڵن

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /&quot;کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە&quot;꧂Where stories live. Discover now