خۆشی لێببیننـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەرەبەیانێکی سارد وشێدار بەرەو دارستانە پڕەکە بەڕێوەبوو
تیشکی خۆر هێشتا باڵی بەسەر لایەکەی دیکەی گۆی زەوی نەکێشابوو
ئەو گودندەی کە لەبەر قەڵەباڵغی و فراوانیەکەی بوبوە جێگای سەرنج لەلایەن خەڵکی شار و دەوروبەرەکەی
ئیستا تەنها دەتوانی خۆڵەمێشی ئەرزەکە وەکو بەڵگە بەکاربهێنی بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ ڕۆژانێک ژیان لەسەر ئەم خاکە کراوە
بایەکان بۆنی سووتانی ماددە جیاوازەکان
بەناو دارستانە چڕەکە دەگوازنەوەوە هیچ دەنگێک ئێستا نابیسترێت جگە لە چریوەی بولبولەکان کە دەریدەخەن خۆڕهەڵاتن نزیکە
و شوێنەکە لە مرۆڤە پیسەکان خاڵیەوە ئەو دوو کەسەی ئەوێ بە هێمنی چاوەکانیان بە دیمەنە دڵڕفێنەکەی ئەوێدا دەخشێنن
ڕوخساریان بێ کاردانەوە و هێمن دەردەکەوێت
بەڵام ناخیان شتێکی تر دەڵێ
یەکێکیان ناخی دەکوڵێ و بەبەردەوام بڵێسەی نوێ دروست دەکات و لە ڕێگای فرمێسکە گەرمەکانی
دەریدەکات و لەناخی نایھێڵێتەوە و ناتوانێتئەوەی تریان گڕکانەکەی ناخی چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا سارد بوویەوە،کە ماوەی چەند سەدەیەکە چاڵاکەو بەبەردەوامی داوای تۆڵە دەکات ئێستا تەنها تاشەبەردێکی سارد لەشوێنی گڕکانەکە جێماوە کە ئەویش دڵیێتی
هەردوولا دەیانویست ئەو بێدەنگیە بێزارکەرەی نێوانیان بشکێنن بەڵام کەسیان ئامادە نەبوون بۆ ئەم هەنگاوە،بێدەنگیەکە هەر ئاوا بەردەوامبوو تاوەکو دەنگی هەنسکی یەکێکیان دەنگی دایەوە لە گوێچکەی بەرامبەرەکەی کە شاهێدی ئەوەی دەدا کە چەند دڵی و ناخی ئازار دەکێشن بەجۆرێک سیاکانی هەناسەکانی ناڕێک کردووە
فرمێسکەکانی بێوەستان دەکەون
هەموو ئەوشتانەی کە بەسەری هاتن لەلایەک بەزەیی هاتنەوە بەخۆی لەلایەک
هەموو شت لەو تێک شکاو و شێواوو ناڕێکەبەڵام ئەو لە هیچ لەوانە ناترسێ
ئەو لەو نەهامەتیانە ئەترسێ کە هێشتا نەی زانیووە دەربارەی ژیانی خۆی،ئەو ئێستا تەنها بیر لەو وشانە دەکاتەوە کە جیۆن لەسەرەتای قسەکانی ئاماژەی پێدالەناکاو لەنێو بیرکردنەوەکانی هاتە دەرەوە کاتێک جیۆن دەستەکانی خستە سەر دەستە ساردەکانی ئێنما
بەوەش بە خراپی ئێنما ڕاچڵەکی
YOU ARE READING
✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂
Fanfictionسەڕەڕای ئەوەی دەمزانی هەموو جۆرە خراپەکاریێک لە خودی تۆدا بوونی هەیە بەڵام هەروەک ترسنۆکێک ڕۆڵی بوێرێکم دەگێڕا لە بەرامبەرت༄ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ!!!༆) ✍︎دەستپێک:[2022/3/30] [2022/9/9]:کۆتای...