꧁𝐏.22꧂

1.5K 310 213
                                    



چێژی لێ ببینن✨

—————————————————————————————————

جۆنگکووک :-پێویست ناکا قسەبکەی!!تەنها گوێبگرە
ئێنما
منیش پێشتر وەک و تۆ لەم گوندە دەژیام لەگەڵ باوکم،منیش وەک تۆ شەوڕۆژم لەسەر یەک ودانابوو بۆ ئیشکردن بەڵام لەگەڵ ئەوەش دڵمان خۆشبوو
من دایکم لەدەستدا لەو کاتەی لە دایکبووم
وە باوکیشم لەگەڵ من ئیشی دەکرد و پێکەوە کێڵگەیەکی بچووکمان دروست کردبوو
بەڵام ئەو خۆشیانە تا ئەو کاتەبوو کە خەڵکی گوندەکە باوکمیان تاوان بارکرد بە دزینی خشڵ و شتە گرانبەهاکانی کۆشکی پاشا،هەرچەندە ئەو ئەوکارەی نەکردبوو بەڵکو پلانی ئەوانبوو بۆ ئەوەی ئێمە لە ناو ببەن چونکە دەیانزانی بەرهەمەکانی ئێمە لەوەی هی ئەوان باشترە و چیتر خەڵک بڕوا بە ئەوان ناکا,
ئەو یان لەبەر چاوەکانم لە سێدارەدا!!
ئەوەش وای کرد گڕکانی تۆڵە سەندنەوە لەنێو ناخمدا تەشەنە بسێنێ،وە هەرچەندە ئەوکات تەمەنم بچووک بوو بەڵام بڕیارم دا بڕۆمە نێو دارستانەکە بژیم و دەست کەم بە پلان دانان،وە هەموو گوندەکەش وایان زانی من خۆم کوشتوە،
وە هەرکە دەگەڕام بەوناوەیا ئەوا پیاوێکی بەتەمەنم ناسی کە جادوگەرێکی زۆر لێهات و بەهێزبوو!!
ئەو منی لای خۆی گەورەکرد و بوبوە باوکی دووەمم
وە ئەو یارمەتی دام تاوەکو بگەم بەم ڕۆژە
وە هەموو شەوێک کاتێک بە دزیەوە بەنێو گوندەکەیا
دەسوڕامەوە تۆم دەبینی لەبەرامبەر پەنجەرەی ژوورەکەت،وە من لەو کاتەوە سەرسامی تۆم
وە بڕیارم دا دەربارەی ژیانت بزانم
وە هەندێک شەو لە ماڵەکەتان خۆم حەشاردەدا
و هەندێ جار لەلای تۆش دەخەوتم
بەڵام شەوێکیان گوێبیستی باوکت بووم کەلەگەڵ کەسێک قسەی دەکرد .!!!

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now