خوێندنەوەیەکی خۆش ☕︎ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەر لە بەیانیێکی زوو بوو
دوبارە خۆرە بەتینەکە هێرشی کردەوە سەر کەش و هەوای گوندەکە
لەگەڵیشی هیچ سوچ و کەلێنێک نەما بە ڕووناکییە توندەکەی
ڕووناکی نەکاتەوەخەڵکەکەش هێواش هێواش بەبێزاری ماڵەکانیان جێدەهێشت و دەرۆشتنە سەر کارەکانیان،،وە هەموویان کڵاوێکی حەسیریان خستبوە سەر بۆ بەرگریکردنی تیشکە بەتینەکە بۆ ڕووخسار و پێستی سەریان
هەموو شت وەک دوێنێ وابوو، واتا هیچ گۆرانکارێک
لە ڕۆتینی هیچ کسێک لە گوندەکە ڕوینەدابوو
کە بریتیبوو لە "تەنها و تەنها کارکردن"وە ئەگەر لە حاڵی کچەکە شێواوەکە دەپرسن
ئەوا پێتاندەڵێم بە تەمبەڵی لە نێو جێگاکەی کەوتووەو
بە هەموو شێوەیەک ڕەتی دەکاتەوە
هەڵسێت و بڕواتە سەر کار،، چونکە هەستی دەکرد یەک ئێسکی ساغ لەلەشی بونی نەماوەو هەمووی ورد بوونە،، بێگومان هەموو ئەمانەش
هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کارە زەحمەتەکانی ڕۆژانەیبەڵام بە ناچاری و بە چەند حاڵ توانی خۆی بخاتە سەر قاچەکانی وە
بە هەنگاوە لاوازەکانی بەرەو گەرماوی ژوورە بچووکەکەی چوو
وە یەکەم کاری کردنەوەی ئاوێکی شلەتێن بوو وە
بەبێ بیرکردنەوە خۆی خستە ژێر ئاوەکە،،وە ئەمە کەمێک سود بەخشبوو بۆ ئەو چونکە وای کرد جومگەکان نەرمببێتەوەو هەست بە ئاسودەیی بکاتپاش گەرماوێکی سەخت و لێکردنەوەی هەرچی پیسی هەبوو لەلەشی
هاتەدەرەوە و لە بەرامبەر ئاوێنە درێژەکە خەریکی وشک کردنەوەی قژی بوو
وە بۆ ساتێک خەیاڵی ڕۆشت و لەمێشکی خۆی وەسفی جەستە نموونەیەکەی
دەکرد کە بە هۆی کەمخواردنەوە تێکچووە،،بەڵام نەیهێڵا ئەم بیرکردنەوانە
کاتی زیاتر بخایەنێت چونکە دەیزانی هۆکارەکە خۆییەتی کە بەردەوام
ژەمەکانی دوادەخات و وە ناڕێکنوە بەرەو تاکی جلەکانی ڕۆشت و جلێکی دەرهێنا کە هاوشێوەی جلەکەی تری بوو لەڕووی ستایلەوە تەنها ڕەنگەکەی جیاوازی هەبوو
کە ئەویش سپی و پەمەیێکی کاڵ بوو، وە دوای پۆشینی جلەکان
دەستی کرد بە ڕێک خستی قژی بۆ شێوازێک کە بێزاری نەکات لە کاتی کارکردن ، وە نیو پوتێکی ڕەشی لە نێو دۆڵابی پێڵاو پووتەکانی دەرکرد و
قاچەکانی خستە نێویەوە تەواو بە قاچەکانی وەدەنوسا، وە
قەیتانەکانی هەردوو لای گرت و بە توندی ڕایکێشا و بەیەکەوەیانی بەستوە لەگەڵ لە دەست کردنی پەنجەوانەیەکی جلد کە پەمەیەکی کاڵ بوو
بۆ پاراستنی پێستی ،، لە ڕوشاندن
YOU ARE READING
✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂
Fanfictionسەڕەڕای ئەوەی دەمزانی هەموو جۆرە خراپەکاریێک لە خودی تۆدا بوونی هەیە بەڵام هەروەک ترسنۆکێک ڕۆڵی بوێرێکم دەگێڕا لە بەرامبەرت༄ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ!!!༆) ✍︎دەستپێک:[2022/3/30] [2022/9/9]:کۆتای...