꧁𝐏.10꧂

1.5K 277 44
                                    





خوێندنەوەیەکیی خۆش☕︎


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



وەک هەموو جارێک و ڕۆژێک
بەهۆی تیشکە بەهێزەکەی خۆر چاوەکانم هێواش هێواش هەڵدەهێنا ،
هەرخۆی کەمێک پێش ئێستا داخراون ،


بە بێهێزی لە نێوجێگاکەم هاتمەدەرەوە
و بۆماوەیەک چاوەکانم داخست تا ئارامی بەم مێشکەم بدەم کە لە ئێشا
کەمێکی ماوە بتەقێت و پارچەکانی لەمناوە بڵاو ببێتەوە


بە هێواشی بەرەو گەرماوەکە ڕۆشتم ، ،گەرماوێکم بە بێزاری
کرد و هاتمەدەرەوە ،، خەریکی وشک کردنەوەی قژمبووم و لەگەڵیشی
چاوەکانم لەخۆیانەوە دادەخران و داوای خەویان دەکرد


تا لە پڕ دەنگێکی گەورە لە بنمێچی ژوورەکەم هات
وە ئەمەب وای کرد بە خراپی ڕابچڵەکێم و بەبێ ئاگەداری خۆم بکەومە
سەر قاچەکانم ...
سوێنم خوارد کە ئەوەندە مێشکەی ماومە لەدەستی دەدەم

باشە ئەوە چی بوو؟

ئەوەندەی ئێستا مێشکم بۆی بچێت
دەنگەکە وەک کەوتنی شتێکوابوو کە کێشێکی زۆر قورسی هەبێت

بۆ ماوەیەک دەستم بە دڵمەوە گرت و هەناسەی قوڵم هەڵدەمژی ،، و هەوڵم دەدا لێدانەکانی دڵم ڕێک بخەمەوە

وە بە خێرای دەرگای ژوورەکەم کدەوەو بەرەوو سەرەوە ڕۆشتم

وەلەخۆم دەپرسی دەبێت چی ڕووبدات لەسەرەوە ،،

پەشۆکاوی دەستی بەسەرم داگرتبوو
لە کۆتاییا گەشتمە بەردەم دەراکەی ئەو بەهێواشی دەسکی دەرگاکەم پاڵداو
و چاوم بە ژوورەکەیان دەگێڕا بۆ دۆزینەوەی جەستەی

بەڵام بینیم لەسەر ئەرزی تەنیشت جێگاکەی کەوتووە


کەواتە ئەو ئەم دەنگەی دروست کربوو..،،
بە هەنگاونانێکی لەسەرخۆ لێی نزیک بوومەوە ، وە هەموو هەوڵیخۆمدا بۆ ئەوەی دووبارە بیخەمەوە سەر جێگاکەی

بەڵام...

بێسودبوو...

نەک بێسوود هەر نەشدەجوڵا

باشە ئەمە مرۆڤە یان چی؟؟



...



پاش هەوڵدانێکی زۆر وەرگرتنی ئەنجامێکی پوچەڵ،،بڕیارمدا وازی لێبهێنم و بڕۆمە سەرکارەکەم ،، وە تا لای دەرگاکەش چووم بەڵام
شتێک پێمی دەوت چۆن دەبێ لەسەر ئەم ئەرزە ڕەقە بخەوێ،؟



✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now