ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ᵒⁿᵉ

1K 125 192
                                    

سلاو🙃
پێش هەموو شتێ کتێبەکەم بخە ریدینگ لیستەکەت 📋
هاورێکانیشت تاگ بکە 👥
ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

pov Heejin

بەهێواشی چاوەکانم کردەوە هەستم بە قورسی پێلوی چاوەکانم کرد ، هەموو بەشکێی جەستەم زۆر ئازاری هەبوو وەک بڵێی دوو رۆژ بێت خەوتبم .. چاوەکانم بەتەواوی کراوە بەڵام بڵێی شتێکی نامۆ هەبێت دەستەکانم ...

دەستەکانم بە تەواوی قورس بووبوون بەزۆر تۆزێکم بەرزکردنەوە بەلام توانای زیاترم نەبوو سەیری دەور و بەرم کرد .. ئەمە ژوورەکەی من نییە !!!

من بەرلەوەی بخەوم لە کوێ بووم ؟! من کۆتاجار لەگەڵ دایکم و باوکم و براکەم بووم!!! ئێرە کوێیە من لە کوێم ، بۆچی دەستەکانم هێندە قورس بوونە

بۆچی ناتوانم وەلامی پرسیارەکانم دەست کەوێت هەستم بە ساردیەک کرد لە سەر پیستی رووخسارم ئەوە فرمێسکی خۆم بوو !! هەناسەم توند بوو هەست دەکەم هەناسەم پێنادێ

دەنێگی ئامێرێک لەگەڵ هەناسە قورسەکانی من دەستی پێکرد ، کەوایە ئێرە نەخۆشخانەیە !! بۆچی ؟؟ بۆچی من لێرەم ؟! دەرگاکە بە بەهێزی کراوە کۆمەڵێ کەس بە پەلە هاتنە ژوورەوە

بەرچاوەکانم لێل بوون ئەوانە نزیک بوونەوە خەریکە ئامێرەکانن و قسە لەگەڵ من دەکەن بەڵام ناتوانم بزانم چی دەڵێن مێشکم پربووە لە قسە توانای جولانی لێوەکانم نییە هەستم بە ئازارێک کرد لە قۆلی چەپەم تەنها دوای چەند چرکەیە هەموو شت رەش بوون

دووبارە بەزۆر چاوەکانم کردەوە ئاهـ وامزانی خەوە بەڵام هەمان ژوورە ئافرەتێک لەنزیک جێگاکەم دانیشتوە و خەوتوە !! بەڵام من نایناسم نازانم کێیە ؟! بۆ لێرەیە ؟!

ئەمجارە بەزۆر دەستی راستەم بەرزکردەوە ئەم شتەی سەر دەمم لادا هەولمدا لەسەر جێگاکەم دابنیشم بەڵام زۆر بێتاقەت بووم بۆ ئەوە نەمتوانی بیکەم هەستم کرد لەگەڵ جـوڵەکانم ئەم ژنە خەبەری بۆوە

سەیری منی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد زۆر بە هێواشی وتی "هەستایت کچم" بەراستی شێوام نەمزانی چی بڵێم تەنا کەمێک سەرم جولاند هەستم بە وشکی قورگم کرد ئاوم دەوێت!! بەزۆر چەند وشەیەک لە دەمم هاتە دەرەوە " ئــ...ئـا...و"

زەردەخەنەیەکی بۆم کرد و پەرداخێک ئاوی هێنا سەرمی بەرزکردەوە و یارمەتی دام لە خواردنەوەی ئاوەکە هێشتا ئاوەکە لە دەمم بوو چەند کەسێک هاتنە ژوورەوە بە جل و بەرگیان بێت دەبێت دکتۆربن

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Where stories live. Discover now