ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ᵗʷᵉⁿᵗʸ-ᵗʰʳᵉᵉ

633 98 332
                                    

هەر وشەیەکی بە خۆشەویستیەکی زۆرەوە ئەنووسم..
هیوادارم ئێوەش بەم خۆشەویستیەوە بیخوێننەوە!!

.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

Heejin Pov

من لەو نزیکەیەی سان زۆر ترسام!!

"پێم بڵێ چی روویدا لەوێ تۆ وتت کورێک داوای لێکردوی چیت کرد؟ ئایە شتێکی خراپی بەسەر هێنای؟! بۆچی ئەمرۆ جلی رەشت لەبەر کردوە؟!" دەمتوانی نیگەرانی و تورەیی لەسەر رووخساری ئەو ببینم

"نەخێر من رێگەم نەدا من ئەوکات هۆشم لە خۆم بوو... ئەوم رەت کردەوە" هەستم بە شەرمەزاری کرد ئەمە بابەتێکی نازانم جۆرێکە.. "باشە ئەمە ئاسودەم دەکات کە سەلامەتی" سان وای وت و منی لە باوەش گرت!!

ئەمە یەکەم جار نییە کە من لە باوەشی ئەوبم!! بەڵام من دڵم زۆر خێرا لێدەدات.. وەک بڵێیت لە ماراسۆندابم!!

نەفرەت لە من!!

من لە هەمان کات هەستم بۆ دوو کور هەیە ؟! سان و سیۆنگهوا.. من کە سیۆنگهوام بە خۆشەویستم ناساند بەراستی هیوام دەخواست ئەکە راستی با، کاتێک بە سانم وت خۆشم دەوێیت ئەمەم لە دڵەوە بوو!!

ئێستا ئەم گرینگ پێدان و خەمباریەی سان بۆمن زیاتر سەرم لێدەشێوێنێ !! من ناتوانم یەکێکیان هەلبژێرم...

"ئەگەر ئەم جارە باسی چونە دەرەوە بکەیت بە هیچ شێوەیەک رێگات پێنادەم" سان وتی لە کاتێک هێشتا زیاتر منی لە باوەش دەگرت "من باسی ناکەم جارێکی تر ئەسلەن نامەوێت برۆم لەگەڵیان" وتم و منیش ئەوم لە باوەش گرتەوە

.
.
.

no one pov

" ئێمە زۆر توند بووین لەگەڵی ؟!" سیۆنگهوا لە یونهۆ و هۆنگجۆنگی پرسی "پێم وایە.. بەراستی هێجین لە کچێکی خراپ ناچێت نازانم بۆچی بەم شێوە بیریمان لەوکردەوە" یونهۆ بەداخەوە وتی

"رەنگە بەهەڵە لە شوێن شەرەبەت مەیـ'ـی خواردبێتەوە و مەست بووبێت" هۆنگجۆنگ سەیری ئەوانی کرد "بێگومان دەبێت بەم شێوەیە بووبێت.. بەراستی مێشکم ئالۆز بووە هەرچۆنێک بێت بەیانی مەشقمان هەیە من دەخەوم" سیۆنگهوا رۆشتە ژێر جێگاکەی و چاوەکانی داخست بخەوێ

....

کاژمێر پێنچی بەیانی بوو سیۆنگهوا و هۆنگجۆنگ لە چێشتخانەکە بوون سیۆنگهوا بوتلی ئاوی ئامادە دەکرد

هێجین هەرکە خەبەری بۆوە خێرا سەیری کاژمێرەکەی کرد کاژمێر پێنچ و پێنچ خولەک بوو خێرا رایکردە دەرەوەی ژوورەکەی... لە ژوورەکەی رۆشتە دەرەوە و بەرەو چێشتخانەکە رۆشت قژیشی کەمێک رێک خست

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Where stories live. Discover now