ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ᵉˡᵉᵛᵉⁿ

557 102 281
                                    

سلاو🙃
35ڤۆیت⭐ بۆ پارتی دوانزە
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

Pov Heejin

هەستم بە دەستی کەسێک کرد شانم دەجولێنێت "تکایە من نامەوێ هەستم خولەکێک نابێت خەوتووم " بۆلاندم

"هێجین گیانەکەم هەستە وا دوانزەی نیوەرۆیە تۆ نانی بەیانیشت نەخوارد وەرە خالت چاوەرێت دەکات تاوەکو نانی نیوەرۆ بەیەکەوە بخۆین" خالۆژنم زۆر بە نەرم و نیانی خەبەری کردمەوە جیاواز لەوانی پێشوو

رووخسارم شۆرد و وشکم کردەوە رۆشتمە چێشتخانەکە و لەسەر کورسیەک دانیشتم دڵنیام دوای نانی نیوەرۆ رێک دەرۆم دەخەومەوە

"بەیانیتان باش" وتم گوێم لە پێکەنین بوو "نیوەرۆت باش خاتوون" خاڵم بە پێکەنینەوە وتی ئاهـ راست دەکا نیوەرۆیە

"ئاهـ هەلەی من بوو ئەم شەو درەنگ هات داوای ئینتەرنێتی کرد بۆیم کردوە رەنگە تاوەکو بەیانی نەخەوتبێت" ئەوە سان دووبارە گالتەم پێدەکات

ئەمجارە دەرۆم لە کۆمێنت بۆیان دەنووسم سان هیچ هەزەلی نییە، مۆرەیەکم لە سان کرد

"راست دەکات کچم ؟!" داپیرەم پرسی " بەم شێوەیە نییە من زۆر زوو وازم لە مۆبایلەکەم هێنا تەنیا خەوم لێنەدەکەوت چونکە لە نێو فرۆکە کەمێک خەوتم" هیوادارم مەهانەکەم لەبار بێت

"کچم تۆ خۆت وتت هێشتا تەواو باش نەبوویت بۆیە دەبێت خەوێکی تەندروستت هەبێت ئێستا کە نانت خوارد خۆت ئامادە بکە دەرۆین بۆ نەخۆشخانە" داپیرەم وای وت نەخێر ئیتر من دەمەوێ زیاتر بخەوم من هێشتا خەوالوم 0_0


"من باشم با بەیانی برۆین بۆ نەخۆشخانە ئەمرۆ هێشتا ماندووم " تکایە با زیاتر بخەوم داپیرەم رەتی کردەوە

"نەخێر کچی خۆم نابێت ئەمرۆ دەرۆین دواتریش دەتبەم بۆ بازار" بازار واهـ بەراستی خۆش دەبێت بازاری کۆریا دەبینیم دەستم بە نان خواردن کرد بەخێرایی داپیرەم پێکەنی

...

داپیرەم منی بردە لای دکتۆرێکی زۆر زیرەک وە زۆر باش دیار بوو وەکو دکتۆر ماڕتن...

بە نزیکەیی هەمان قسەکانی دکتۆر مارتنی کرد و ئامۆژگاری پێدەدام و کەمێک دەرمانی بۆ نووسیم وە رۆژانەش دەبێت لە ماڵەوە وەرزش بکەم


دواتر رۆشتین بۆ بازاری کەمێک جل و بەرگم کری مۆبایلێکی تازەم کری لە ناکاو شتێک هاتە مێشکم

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin