ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ᵗʷᵉⁿᵗʸ-ˢⁱˣ

1.3K 143 322
                                    

Heejin pov

لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە سان راستەوخۆ پرسیاری کرد ئەبێت ئێستا چی وەلام بدەمەوە؟! دەبێت بێدەنگبم

"یا هێجین لەگەڵ تۆمە کێشەت چییە بۆچی بە منی نالێیت؟!" سان دووبارە پرسی و هاتە بەردەمم "ئێ ئەوە تەنها یانی شتێکە بەوجۆرەیە" نەمدەزانی چ مەهانەیەک بدۆزمەوە

"نەخۆشیت؟!" سان خێرا پرسی و دەستی خستە سەر سەرم "کەمێک" باشە پێم وابێت ئەمە شتێکی باش بوو لە ئێستادا "تۆ کەمێک تات هەیە"هەستم کرد سان نیگەران بوو من تەنها سەیرم کرد..

سان بەخێرایی رۆشت و هەر زوو گەرایەوە سەرچەفێکی بەدەستەوە بوو سەرینێکی چاک کرد "هێجین کەمێک پشووبدە با باشتر بیت" سان وتی ئەم کورە وا لە من دەکات زیاتر هەست بە گرینگی خۆم بکەم!! تەنها من زۆر سەر لێ شێواو دەبم بەمجۆرە ویستم پالبکەوم لە جێگاکە

"هێجین پاستاکەت ئامادەبوو" گوێم لەدەنگی سیۆنگهوا بوو لە چێشتخانەکەوە بینیم ئویۆنگ بەر لە من رایکر بۆ چێشتخانەکە "نەخێر ئەوە تەنیا هی منە!!" منیش خێرا لەدوای ئەوە رامکردە چێشتخانە

no one pov

"پێم وابێت کەمێک پێش ئێستا نەخۆش بوو" سان لەبەر خۆیەوە وتی "هەر خۆی کەمێک پێش ئێستا چاک بویەوە" یۆسانگ پێکەنی

"ئەوە هی منە دەستت دوورخەوە" هێجین خێرا بۆلاندی کاتێک ئویۆنگ دەستی بۆ قاپەکەی برد "پێم وابوو حەز دەکەیت بەیەکەوە سەیری فیلمە نوێیەکە بکەین" ئویۆنگ بە شەیتانی وتی

"ئێ خۆ مەبەستم بوو خۆم بۆتی دەخەمە نێو قاپێکی تر تۆ خۆت ماندوو مەکە" هێجین بە مەکرەوە وتی و ئویۆنگ لە پێکەنین تەقیەوە بەیەکەوە دەستیان کرد بە خواردنی پاستاکە و ئویۆنگ لە مۆبایلەکەی فیلمەکەی هەلکرد

...

بەیانی زۆر زوو هێجبن لەخەو هەستا و خۆی ئامادە کرد لەبەر ئاوێنەکە وەستا و لەزگەیەکی لەسەر ئەو بەشە سوتاویەیی ملی دانا و رۆشتە دەرەوە لە ژوورەکەی

بەڵام هێشتا هیچ کەس هەلنەستابوو لەسەر قەنەفەکە دانیشت خۆی بە مۆبایلەکەی خەریک کرد تاوەکو ئەوان هەلدەستن

سان لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە زۆر سەرسام بوو بەوەی هێجینی بینی ئاوا زوو ئامادە بوو "نەخەوتوی؟؟" بە سەرسامیەوە لێی پرسی و رۆشتە لای ئەو "خەوتم کەمێک دەبێت هەستاوم" هێجین خەندەیەکی بچوکی کرد

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Where stories live. Discover now