ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ˢᵉᵛᵉⁿᵗᵉᵉⁿ

567 94 354
                                    

سلاو🙃

ڤۆیت⭐ و کۆمێنت💭لەبیر مەکەن
.

.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

"ئەو کچە خەوتوە چی لێبکەین؟!" هۆنگجۆنگ لە سیۆنگهوای پرسی کاتێک بینیان هێجین بە دیار فیلمەکەوە خەوی لێکەوتوە...

"با بە شتێک دای بپۆشین" سیۆنگهوا وتی لەکاتێک رۆشت سەرچەفێکی هێنا.. زۆر بە هێمنی بەسەرچەفەکە دایپۆشی بۆ ئەوەی خەبەری نەبێتەوە

"با دەنگە دەنگ دروست نەکەین بچینە ژوورەکەمان" سیۆنگهوا وتی "هەر خۆی من بەبینی ئەوەی کە ئەو خەوتوە خەوم هات" هۆنگجۆنگ پێکەنی و رۆشتنە ژوورەکەیان هەر یەکێکیان لە جێگای خۆیان پالکەوتن

هۆنگجۆنگ زوو خەوی لێکەوت بەڵام سیۆنگهوا نەیویست بخەوێت چونکە وابشترە کەسێک لەماڵەوە بە ئاگابێت خۆی بە مۆبایلەکەی خەریک کرد...

نزیکی ئێوارە بوو کاتێک دەنگی کرانەوەی دەرگاکە هات و دەنگە دەنگ دروست بوو هێجین هێواش هێواش چاوەکانی کردەوە سیۆنگهواش لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە

"ئێمە گەراینەوە" ئویۆنگ وتی ئەوانی تریش لە دوای ئەو هاتنە ژوورەوە.. سان کە هێجینی بینی دانیشتوە رۆشتە لای ئەو دانیشت

"پێم بڵێ ئەمرۆت چۆن بوو لە کۆلێژ؟! هەموو شتێک باش بوو؟! لەگەڵ سیۆنگهوا هیۆنگ و هۆنگجۆنگ هیۆنگ گەرایتەوە" سان هەموو ئەو پرسیارانەی بەسەر یەکەوە کرد

هێجین سەیری سانی کرد کە چاوەکانی هێشتا خەوالو بوون بیری دەکردەوە ناوی چییە خەلکی کوێیە سانیش ئەم هەموو پرسیارەی لەسەر یەکەوە کرد

چاوەکانی چەند جارێک تروکاند کەمێک بیری لە پرسیارەکانی سان کردەوە بەڵام مێشکی لە ئێستا هێچیان شی نەدەکردەوە "نازانم" هەرکە وای وت پالکەوتەوە و سەرچەفەکەی خستە سەر سەری...

"یا چۆن نازانیت" سان بۆلاندی "یا وازی لێبێنە.. هێجین هەستە سەیرکە ئویۆنگی شیرین هاتۆتەوە" ئویۆنگ وتی لە کاتێک هەولی دەدا ئایگۆ بکات " یا هێجین هەستە تۆ هەموو کاژمێرێک دەخەوی" سان دووبارە بۆلاندی

"یا وازم لێبێنن با بخەوم" هێجین بۆلاندی دواتر دەستێکی لە ژێر بە تانیەکە دەرهێنا و پێنچ پەنجەی راگرت.. هەموو بە نەزانینەوە سەیریان کرد "شەوانە تەنها پێنچ کاژمێر دەخەوم لەبەر ئازی قاچم ئێستا کە قاچم ئازاری نییە وازم لێبێنن تکایە" لە کۆتایەکەی وەکو مندالێک نوزایەوە..

"واز لەو کچە بێنن خۆ منداڵ نین" یۆسانگ وای وت "بۆچی بەم کاتە دەخەوێ یا هێجین هەستە" سان دووبارە لەسەر ئەو بۆلاندی

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Where stories live. Discover now