ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ⁿⁱⁿᵉ

556 105 223
                                    

سلاو🙃

30 ڤۆیت⭐ بۆ پارتی دەیەم

کۆمێنت💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

Pov Heejin

سەیری بەردەمی خۆمم کرد و دەستم کرد بە قسەکردن " باشە ئێمە واتا لەگەڵ دایکم و باوکم و براکەم لە لە بیست و نۆی دێسێمبەری سالی دوو هەزار و نۆزدە دەرۆشتین بۆ گەشتێک بۆ سەری ساڵ رێگاکە دوو کاژمێر دوور بوو بۆیە باوکم ویستی بەسەیارەی خۆمان برۆین تاوەکو زیاتر چێژ لە گەشتەکە وەربگرین ئێمە لە رێگا زۆر گالتەمان کرد " فرمێسک لە چاوەکانم کۆبۆوە بەهۆی ئەم یادگاریانە

دواتر بەردەوامیم بە قسەکانمدا " دوای کاژمێرێک و نیوو من زۆر هەستم بە ماندوو بوون کرد بۆیە خەوتم وە کاتێک هەستام هیچ شتێک وەکو خۆی نەبوو وەک بڵێی هەموو ئەو ژیانەی رابردوو ژیام خەوێکی خۆش بوو بێت من لە شازدەی سێپتێمبەری سالی دووهەزار و بیست و دوو لەم خەوە هەستام "

فرمێسکەکانم وەکو رووبار کەوتن هەر چەند رێگریم لێدەکردن و بەردەوام دەمسرین بەڵام ئەوان بەردەوام بوون لە کەوتن نازانم ئەوانەی دەور و بەرم کاردانەوەیان چۆن بوو چونکە نەمدەویست سەیری رووخساریان بکەم

" ئەو رۆژە کە هەستام دکتۆرەکان لێم کۆبوونەوە وتیان کە ئەو رۆژە توشی رووداوی هاتوو چۆبوومە لەگەڵ دایکم و ئەوان وە تەنیا کەس کە رزگاری بووە منم .. " هەنایەکی قوڵم هەلکێشا " پێیان وتم لەو کاتەوە من لە کۆمادا بوومە وە دوای دوو ساڵ و هەشت مانگ و شازدە رۆژ لەم خەوە درێژە هەستامەوە ... واتا بەنزیکەیی پێنچ بۆ شەش هەفتە دەبێت هەستاوم "

فرمێسەکانم سری و سەیری خاڵم و داپیرەم کرد خاڵم رووخساری تەواو گرژ بووبوو هەستم بە توورەیی دەکرد لە رووخساری داپیرم لێمی پرسی "ئەی بۆچی راتکرد لەماڵەوە پەیوەندیت پێمانەوە نەکرد " هیودارم ئێوە وەکو ئەوان بیرم لێنەکەنەوە

"باشە ئەوکاتەی من بە هۆش خۆم هاتمەوە داپیرە و باپیرە و پوورم هاتن بۆ نەخۆشخانە تەنیا لەگەڵ دکتۆرەکە قسەیان کرد بەتەواوی نازانم چیان دەوت بەڵام گوێم لە هەندێک وشە بوو وەکو بۆچی رزگارت کرد نازانم من ئەوکات هێورکەرەوەم لێدرا زۆر باش ئاگاداری دەوروبەرم نەبووم ... بەڵام دواتر کە گەرامەوە ماڵەوە ئەوان بە منیان وت دەبێت هەست بە داخ بکەم بۆچی تەنیا من رزگارم بووە .."

دەستەکانی خۆمم بەتوندی گوشی زۆرم لە خۆم کرد تاوەکو ئەم وشەیە بەکار بهێنم "دەبوو منیش مردبام مامم وتی تاوەکو رووخساری منی لەبەردەم بێت و باوکم لەوێ نەبێت نانی بۆ ناخورێت بۆیە ناچاریان کردم لە چێشتخانە ژەمەکانم لەگەڵ خزمەتکارەکان بخۆم وە سەراری ئەوەی من بەباشی نەمدەتوانی برۆم ژوورەکەمیان لە نهۆمی دووەم دانا تاوەکو نزیکی هەفتەیەک بەمجۆرە بوون لەگەڵم بەڵام دواتر هەموو بەیانیان دەبوو من زۆر زوو هەستم و هەموو ماڵەکە پاک بکەمەوە لەگەڵ خزمەتکارەکان تاوەکو درەنگی شەو سەرەرای ئەوەی دکتۆرەکان وتیان کە نابێت من زۆر لەسەر قاچم بم و زۆر ماندوو بم چونکە من هێشتا ئێسکەکانم باش نەبوونە وە رێگەیان نەدەدا پەیوەندی بە ئێوە بکەم تەنانەت نەیان هێشتوە مۆبایل بەکار بهێنم بۆیە رامکرد"

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Where stories live. Discover now