ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ᶠᵒᵘʳ

615 104 185
                                    

سلاو🙃
هاورێکانتان تاگ بکە 👥
ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

Pov Heejin

"دکتۆر تۆ بەمنت وت لە شوێنی باوکمی بۆم" سەری بۆم لەقاند "ئەوان لەماڵەوە زۆر خراپن لەگەڵم وەکو ئەوەی تاوانێکم ئەنجام دابێت زۆر رەق مامەڵەم لەگەڵ دەکەن هەموو کارێک بە من دەکەن من نامەوێ لەوێبم دەمەوێ برۆم لەوێ" تەقیمە لەگریان منی خستە ئامێزی خۆی "هیچ شوێنێکی ترت هەیە بۆی برۆیت یاخود کەسێک هەیە بتەوێ بچیتە لای ؟" بە سۆزەوە لێمی پرسی

"بەڵێ هەیە داپیرەکەی ترم !! دڵنیام ئەو منی زۆر خۆش دەوێت بەڵام ئەو لێرە نییە وە ئەوان ناهێلن پەیوەندی پێوە بکەم و قسەی لەگەڵ بکەم" من وتم

دکتۆر مارتن پیلانێکی نایابی هەبوو هیوادارم سەربگرێت...

.
.
.

گەرامەوە ماڵەوە نانی نیوەرۆم خوارد و کەمێک کاری ماڵەوەمان کرد لەگەڵ خزمەتکارەکان و لیا ... بینیم لیا بە نیازی بازاریە زۆر لە داپیرەم پارامەوە تاوەکو رازی بوو لەگەڵ لیا برۆم

لە رێگامان بۆ بازاری باسی پیلانەکەی دکتۆر مارتنم بۆ لیا کرد بە هیوای ئەوەی یارمەتیم بدا بەڵام ئەو رازی نەبوو ناچار بووم زۆر لەو بپارێمەوە تاوەکو رازی بکەم هەر چۆنێک بێت ئەو کچێکی باشە

.
.
.
.

کاژمێر دووی شەو بوو هەمووان خەوتبوون لیا لە پەنجەرەکەی ژوورەکەی رۆشتە دەرەوە و سویچی کارەباکەی هێنا خوارەوە دوواتر بەیەکەوە بەرە و ئۆفیسی باپیرەم رۆشتنی

بەدوای بەڵگەنامەکانی باوکم ئەگەرام لەگەڵ پێناسی کەسی خۆم و باوکم زۆری ویست تاوەکو دۆزیمانەوە هەموو شتەکانی ژوورەکەمان وەکو خۆی لێکردەوە بۆ ئەوەی هەست بەهیچ نەکەن

من رۆشتمە ژوورەکەم و ئەویش رۆشت سویچی کارەباکەی هەلکردەوە ئەوکات بە ئارامی خەووتم بەیانی زوو هەلسام بە مۆبایلی لیا نامەم بۆ دکتۆر ماڕتن نارد پێم وت ئەوەی وتی کردومە

کاتی خوانی نیوەرۆ بوو دکتۆر ماڕتن پەیوەندی بە داپیرەمەوە کرد پێی وت کە دەبێت من برۆمەوە بۆ نەخۆشخانە ئەمرۆ دوێنێ لەبیریان کردوە کە هەندێک پشکنین بکەن ...

رۆشتم بۆ ژوورەکەی دکتۆر ماڕتن پیاوێکی لێ بوو جلێکی رەسمی لەبەر بوو " وەرە لێرە دانیشە ئەم پیاوەی دەیبینی پارێزەرەکەی باوکت بوو هەروەها پارێزەری منیشە بۆیە زۆر متمانەم پێیەتی مەترسە هیچ بە داپیرەت و ئەوان ناڵێت ئەو هەموو شتەکانی بۆت ئامادە کردوە تاوەکو بخرێتە سەر ناوی تۆ تۆ پێویستە واژویان بکەی" دکتۆر مارتن بەهێمنی پێی وتم

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Where stories live. Discover now