ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ˢⁱˣᵗᵉᵉⁿ

565 105 348
                                    

سلاو🙃

ڤۆیت⭐ و کۆمێنت💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

no one pov

"ئەوە چی بوو؟؟" یۆسانگ پرسی دوای ئەوە هێجین بەم شێوەیە رۆشتە ژوورەکەی

"ئاخۆ سەری نەشکابێت؟!" مینگی وتی "بۆچی بەم شێوەیە رۆشتە ژوورەوە شەرمی کرد یاخود چی؟!" هۆنگجۆنگ پرسی

"نەخێر ئەو کەمێک پێش ئێستا لێرەبوو هیچ کێشەیەکی نەبوو" جۆنگهۆ وتی "من دەچمە گەرماوەکە" سیۆنگهوا بە بزەیەکەوە وتی بێگومان ئەو بینی کە هێجین چۆن سەیری ئەوی دەکرد

سیۆنگهوا و هۆنگجۆنگ کەمێک راکردنی بەیانیان کرد تاوەکو جەستەیان ئامادە بکەن بۆ مەشقەکانی کۆمپانیا ئەوان بە نزیکەیی هەموو بەیانیەک ئەمە دەکەن کاتێک مەشقی کۆمپانیایان هەبێت

ئویۆنگ هێشتا خەوتبوو و سانیش لە ژوورەکەی بوو ئاگاداری هیچ شتێک نەبوو..

یونهۆ رۆشتە لای ژوورەکەی هێجین "هێجین" بانگی ئەوی کرد "بەڵێ" هێجین زۆر بەکزی دەنگی هات لەکاتێک لە ژوورەوە خۆی دەخواردەوە لە شەرمەزاری

"چی بووە تۆ باش؟! سەرت ئازاری پێ گەیشت؟!" یونهۆ دووبارە پرسی

"نەخێر من باشم هیچ نەبووە" هێجین لە ژوورەوە هەناسەیەکی قولی هەلکێشا خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی بێتە بەردەمی ئەوان دەرگاکەی کردەوە یونهۆ لەبەر دەرگاکە وەستابوو ئەوانی تریش سەیریان دەکرد

"من تەنها مۆبایلەکەم لە ژوورەوە لەبیرکرد بیرم نەبوو کە دەرگاکەم داخستوە" هێجین وتی و یونهۆ لێی نزیک بۆوە سەیری سەری کرد

"باشە تەنها تۆزێک سوور بۆتەوە... وەرە نانی بەیانیت بخۆ با بۆ زانکۆ دوا نەکەویت" یونهۆ وتی و بەرە و مێزەکە رۆیشت

هێجین هەناسەیەکی قولی هەلمژی و رۆشتە لای ئەوان لەسەر کورسیەک دانیشت کەمێک نا مورتاح بوو ئەوە هەستێکی سەیر بوو تەنیا ئەو لەنێوان ئەواندا کچ بوو!!

"بەیانیتان باش" سان وتی دوای ئەوەی بە خەوالویی لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە لەکاتێک قژی هەر تالێک بۆ لایەک رۆشتبوو.. هێجین کە سەیری ئەوی کرد بە شێوەی ئەو پێکەنی...

دوای ئەوەی سان رووخساری شۆرد ئەویش لەلای ئەوان دانیشت... هەموویان زۆر ئاسایی خواردنیان دەخوارد تەنها هێجین کەمێک شڵەژابوو بەڵام هێشتا کەمێک دڵخۆشبوو سیۆنگهوا لێرە نەبوو تاوەکو زیاتر لەوە شەرمەزار بێت..

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Where stories live. Discover now