ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ᵗᵉⁿ

620 100 114
                                    

سلاو🙃

35 ڤۆیت⭐ بۆ پارتی یانزە

کۆمێنت💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

pov Heejin

دوای ئەوەی ئەو کورانە رۆیشتن منیش رۆشتمە ئەو ژوورەی بۆیان دانابووم بەراستی بە بەراورد بەم ژوورەی پێشتر لێی بووم لە ماڵی داپیرەکەی ترم ئەم ژوورە زۆر گەورەتر و جوانترە هەرچەند ژوورێکی کاتیە بۆم بەڵام بەراستی زۆر جوان و کراوەیە

سەرەتا جانتاکەم کردەوە و جلێکم دەرهێنا تاوەکو کە لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوە بیپۆشم .... دوای ئەوەی گەرماوێکی گونجاوم کرد رۆبەکەم کردە بەرم و لەبەردەم ئاوێنەکە وەستام سەیری خۆمم دەکرد

بەراستی هەرگیز بروام نەدەکرد ئاوا زوو ببم بە کچێکی پێگەیشتوو ، ئێستا کە سەیری خۆم دەکەم جەستەیەکی ناوازەم هەیە ، پرچێکی ئاوریشمی جوانم هەیە، واوو لووتم زۆر رێکە لێوەکانم زۆر پەمەیی و جوانن بەراستی ناتوانم باسی جوانی چاوەکانم بکەم بژانگەکانم

ئەی خوایە من ئاشق بووم ، من ئاشقی خۆمم زۆر سوپازگوزارم خودایە تۆ منت هێندە بە جوانی دروست کردوە ، بەڵام ئەمرۆ کەسێکم بینی زۆر لە من جوانتر بوو ئۆفـ ناکرێت هێندە جوان بێت بەڵام زۆر کەم قسەی کرد بۆچی ؟! منی بەدڵ نەبوو ؟! نەخێر ناکرێت کچێکی هێندە جوانی وەکو منی بەدڵ نەبێت

بەدەم خەیاڵ کردنی زۆرەوە جلەکانم لەبەر کرد پرچمم شانە کرد و بەسەر شانمدا هێنامە خوارەوە پرچم درێژیەکی مام ناوەندی هەیە تاوەکو ناوەدی پشتم درێژە حەزدەکەم تاوەکو کەمەرم درێژ بێت پێم وانییە جارێکی تر پرچم ببرم ... ئمم نازانم لەوانەیە

مۆبایلی براکەمم دەرهێنا نە ژمارەی لەسەر و نە ئینتەرنێتی تێدایە ئۆفـ ، بێزارم باشە ئەم ماڵە گەورە ناکرێت بێ هێلی ئینتەرنێت بن

هاتمە دەرەوە لە ژوورەکەم ئێسکەکانیشم کەمێک ئازاری هەیە کە گەرامەوە ژوورەکەم حەبەکانم دەخۆم .. رۆشتمە چێشت خانە بەڵام کەسی لێنەبوو باشە من نازانم ژوورەکانیان کامانەن و هی کێن رۆشتمە لای ژووری خەوتنەکان لە دەرگای یەکێکیانم دا دەنگێکی کورانە وتی "وەرە ژوورەوە" پێم وایە ئەمە ژووری سانە

دەرگاکەم کردەوە .. وەتتت ئەوە چی دەبینم لەبەردەم ئاوێنە وەستاوە و قژی تەر فانیلەیەکی بێ قۆلی لەبەرە لەگەڵ بیجامەیەک واهـ دانی پیادەنێم زۆر نایابە

خۆم رێک کردەوە و کەمێک لە دەرگاکە چوومە ژوورەوە زۆر نا تەنیا تۆزێک "ئێ ئەوە وتم بزانم هێلی ئینتەرنێت هەیە لێرە ؟؟" کەمێک دوودڵ بووم لە پرسینی و ئاماژەم بە مۆبایلەکەی دەستم کرد ئەویش سەیری کردم هاتە نزیکم مۆبایلەکەی لێ وەرگرتم "تۆ وتت مۆبایلم نییە" تەنها ئەو شتە هاتە مێشکی لەم ساتە تاوەکو بپرسێ ؟!

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Where stories live. Discover now