ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ⁿⁱⁿᵉᵗᵉᵉⁿ

533 96 259
                                    

.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

No one pov

کاتێک هێجین بەم شێوەیە رۆشتە دەرەوە بە هۆلەکە تێپەڕ بوو سیۆنگهوا لە چێشتخانەکە ئاوی دەخواردەوە کە ئەوی بینی بەم شێوەیە بەهێمنی بەدوای دا رۆشت

کە بینی بەم شێوەیە بە قورسی هەناسە دەدات دەستی بە سینگیەوە گرتوە تاوەکو هەناسەدانی رێک بکات رۆشت لە تەنیشتی دانیشت هێجین ویستی هەستێت بگەرێتەوە ژوورەوە بەڵام سیۆنگهوا دەستی گرت

"ئاساییە دانیشە چەندی دەتەوێ بگری" سیۆنگهوا بە هێمنی پێی وت هێجین لە شوێنی خۆی دانیشت بەڵام ئەمجارە کەمێک هێمنتر دەگریا

"هێجین سەیرکە ئاساییە بگریت!! بۆ هەموو کەسێک بەو شێوەیەیە بەڵام گریان تا ئەوکاتەی ئازاری خۆتی پێنەدەی نەوەک بەم شێوەیە تۆ ناتوانیت هەناسە بدەیت" سیۆنگهوا وتی لە کاتێک دەستی خستە سەر پشتی بۆ ئەوەی هێمنی بکاتەوە...

"رقم لەخۆمە" هێجین بە دەنگێکی نزم گوتی یەکێک لە لای دەرگاکە وەستا بوو ویستی بێتە لایان بەڵام دووبارە لە شوێنی خۆی وەستاوە ویستی بزانێت بارودۆخەکە چی لێدێت؟!

"بۆچی؟؟" سیۆنگهوا زۆر هێمن بوو هەرچەند وەلامەکەی دەزانی بەڵام پرسی چونکە دەیوست هەموو ئەوەی لە ناخی دایە دەریببرێت بۆ ئەوەی باشتر بێت

"چۆن دەکرێت من مندالێکی هێندە خراپبم تەنانەت دوای خێزانەکەم بە دوای دڵخۆشی دابم بۆ خۆم؟! من کچێکی زۆر خراپم .. ئێستا تێدەگەم بۆچی داپیرەم و ئەوان رقیان لێم بوو.." هێجین وەستا لە قسە کرد

سیۆنگهوا هەناسەیەکی قولی هەلمژی "تۆ هەلەی هێجین!! پێت وایە دڵخۆش بوون دوای خێزانەکەت تاوانە وە پێت وایە ئەوان راست بوو بۆ ئەوەی رقیان لە تۆ بێت؟!"

"من تەنانەت لە خەوەکانمدا ناتوانم بە ئەوان بگەم زۆر بیریان دەکەم دەبوو منیش لای ئەوان بام...." سیۆنگهوا قسەکەی پێی بری دەستی خستە سەر دەمی تا زیاتر لەمە نەلێت

"تۆ زۆر هەڵە بیردەکەیتەوە هـێجــین!!" سیۆنگهوا بە ئاگاداریەوە ناوی هێنا "بیر بکەوە رۆژێک تۆ ببیت بە دایک مندالێکت هەبێت تۆ دەتەوێ دوای خۆت مندالەکەت ئەم جۆرە قسانە بکات؟! دەتەوێت بەم شێوەیە خەمبار بێت؟! تۆ ئەوەت ناوێت وایە" هێجین تەنیا سەری نزم کرد

"ئەتوانم لە هەستت تێبگەم کە تۆ چەند ئەوانت خۆش دەوێت وە چەند بیریان دەکەیت تۆ نابێت بەم شێوەیە بیر بکەیتەوە تەنها یەک شت لەسەر تۆ پێویستە بیکەیت" سیۆنگهوا بە هێمنی وتی

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Where stories live. Discover now