بـەشـی یـەڪەمـ

3.9K 391 341
                                    



چێژی لێببینە



بـەو پەڕی غرور و لوتبەرزیەوە لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا  کە لە کۆتا مۆدێل دایە و لە گرانبەهاترینەکانە بە ساردیەکەوە کە وەک ئەوەیی لەناو بەستەڵەکدا بێت تەماشایی ئەو مرۆڤەکانە دەکات لە ڕێگایی ئەو شوشەوە کە لەدەرەوە ڕەشە


سەیری کۆڵانەکانی وڵاتی بێگانە دەکات،
کەش و هەوایەکی سارد هەرچەن وڵاتە عەرەبیەکان بەوە ناسراون کە گەرمن بەڵام هێشتاش لە وەرزی زستاندا شێدارن وە سارد

هەر بە بێهەستیەوە سەیری دەور و بەری دەکرد.
تا ئەو ساتەیی شاکارێکی لە جوانی بینی کە بەدەنگە ناسکەکەیی هاوار دەکات و خەڵکی ئاشنا دەکات بەو گوڵانەیی کە دەیفرۆشێت
کەمێک شوشەکەی هێنایە خوارەوە بۆ ئەوەیی باشتر گوێی لێبێت،


"گوڵ گوڵی جوان،
وەرە و یەکێک لە گوڵە جوانەکان بکڕە و پێشکەشی نازداری خۆتی بکە،
گوڵ گوڵی جوان
دڵی ئازیزانت بە گوڵێک خۆش بکە،
گوڵ گوڵی جوان!"
بەردەوام بوو لە هاوار کردن بۆ گوڵەکانی، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو خۆی گوڵ بوو

بە ئاماژەیی دەستەکانی بە شۆفێرەکەی گوت لەلای ئەو کچە گوڵ فرۆشەدا بوەستێت

زیاتر شوشەکەی هێنایە خوارەوە جیاواز لە پێشتر کە تەنها دەبوو شۆفێرەکەی هەموو شتێک بکات

"گوڵت دەوێ بەڕێزەکەم؟"
ئەو کچە کە بە چاوەکانی توانی زۆر بەخێرایی و بە خراپی سەرنجی ڕابکێشێت،
نیگاکانی فریودەر بوون

"چەپکێک گوڵی لیلیم دەوێ "
بەدەنگێکی سارد بە زمانی عەرەبی بە زمانەکەی ئەو پێی وت

ئەو کچە جوانە خەندەیەکی زۆر گەورەیی کرد
پاشان جیاواز لەو بە کۆری وەڵامی دایەوە

"بەسەرچاو گەورەم "

بۆ ئەم وەڵامە کەمێک سەرسام بوو کچێک کە تەنها گڵفرۆشێکە و لەسەر جادەکانە چۆن دەتوانێ زمانێکی دیکە بزانێت

"چۆن کۆری دەزانی؟"
وێڕایی ئەوەی هەرگیز نەیدەویست لێی بپرسێ بەڵام هەستی زانین خوازی مرۆڤ پەلکێشی کردنی شتانێک دەکات زۆر جار گەمژانەیە

"تەنها زۆر حەزدەکەم زمانی وڵاتانی تر بزانم، بۆیەش لە کتێبەکانەوە خۆم فێرکردووە"
ئەو خاتوونە بچوکە کاتێک خەریکی پێچانەوە گوڵەکان بوو بە هێمنی بۆ ئەو پیاوە نەناسراوەیی ڕوندەکردەوە

"بۆچی حەزدەکەیت زمانی وڵاتانی دیکە بزانیت؟"
دوبارە پرسیاری کرد،
کە ئەمجارە بەراستی شۆفێرەکەی سەرسام کرد ئەو بۆ ماوەیی سێ هەفتەیە هەر لەو کاتەوەیی هاتۆتە عێراق شۆفێریەتی بەڵام یەکەم جارە ببینێت گفتووگۆیەکی درێژ ئەنجام بدات

"بۆ ئەوەیی هەر کات توانیم لەم جەنگەڵە ڕزگارم بێت و بەرەو دوور ڕابکەم،
بتوانم بە ئاسان لە زۆر شوێن بژیم،
دەمەوێ هەر کات هەوایی ئازادی سییەکانمی پڕ کرد بەهۆی نەزانینی زمانەوە دانامێنم،
وە هەر کاتێک زمانێکی نوێ فێردەبم وا هەستەکەم من مرۆڤێکی دیکەم،
من ئەوەندە زمانەی دەیزانم ئەوەندەش مرۆڤم !"

شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏWhere stories live. Discover now