بەشـی یازدەهـەم

1.4K 282 179
                                    

چێژی لێببین







لەسەر ئەو زەویە ساردە لەبەردەم ئەو گۆڕەدا کە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا کەسێکی تێدا نێژرا دانیشتووە،

ناگری چونکە ئیدی هێزی فرمێسک ڕشتنیشی نییە، دڵی ئەوەندە ئازاری هەیە وەک ئەوە بە زۆر بەردەوام بێت لە لێدان

کۆتا ساتەکان،
مرۆڤ گەر بیزانیایە کۆتا ساتی ئازیزەکانی کەیە ئەوا ئامادە دەبوو چەندین کاتژمێر دەستەکانی بگڕێت تا لە کۆتا ساتدا لەو کاتەی ڕۆحی بەرەو ئاسمان دەفڕێت لەلای بێت،



زۆر سەختە بەڵام ئەوەی زیاتر لیل ئازار دەدات هەر ئەمەیە کە لەو ساتە باپیری لە ئازاردا دەتلایەوە و هاواری بوو لەو ساتەی ڕۆح لە جەستەی دەر دەچوو،
ئەم خەریکی چێژ بینین بوو،
خەریکی هەوەس و ئارەزوەکانی بوو خەریک بوو جەستەی لەژێر پیاوێکدا خۆشی دەبینی،

چەند شەرمەزارە بەجۆرێک هەرچەند دەزانێت ڕۆحی لێرە نییە و ئامادە نییە بەڵام هێشتا شەرم دەکات وشەیەک بڵێت و بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەو ئازارەی ناخی بۆ گۆڕەکەی باپیری دەرببڕێت،

چ شتێک بڵێت باسی ئەوە بکات کە لەو کاتەی دەیویست لەلای بێت ئەو لە باوەشی پیاوێکدا بوو، یانیش ئەوەی وەک گەمژەیەک هەستی بەوە نەکردبوو کە چەند لاواز بووە هەستی نەکرد کە ئازاری هەیە،


ئازاری شەرمەزاری و ویژدان مرۆڤ وێران دەکات، گەر بی زانیایە کۆتا ڕۆژیەت دەمایەوە و بە دەستەکانی خۆی خواردنی پێ دەدا ماچی دەکرد لە ئامێزی دەگرد بەڵام به ئەگەر خۆزگەی ئێمە کات ناگەڕێتەوە و هەڵەکانیش چاک ناکرێنەوە

جونگکوک کە چەند کاتژمێرێکە لە دوورەوە وەستاوە و تەماشایی دەکات،
نایهەوێت بە تەنها جێی بهێڵێت دەزانێت ئەو لە هەموو شتێک زیار پێویستی پێیەتی،
لێی نزیک بوویەوە و شانەکانی گرت بە نەرمی بە دەنگێکی پڕ میهرەبانی و لەسەر خۆوە پێی گوت.

"لیل ئازیزەکەم دونیا تاریک بووە،
دەی با بتبەمەوە ماڵەوە!"
لیل تەنها وەک بێهۆشێک وابوو کە بە جۆرێک دەردەکەوت هەر دەتوت لە دونیا دابڕاوە

جونگکووک یارمەتی دا هەستێتەوە سەر پێیەکانی و شانەکانی لە باوەش گرت و بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی ڕێیان کرد
بەڵام وەستا هەر کە لیل بە ترسەوە قسەی کرد

"جونگکووک باپیرەم بە تەنها بێزار دەبێ با لای بم!"
دەنگی تەواو نوسا بوو بەهۆی زۆری گریانەوە،
چەند شکاو و خەفەتبار بوو

بە ڕاستی جونگکوک دەیوست لێرە لەگەڵی دەست بە گریان بکات بینینی ئازیزی دڵت کە بەم جۆرە پەڕێشانە و ئازاری هەیە لاوازت دەکات دەتگرێنێت ئازاری دڵت دەدا،
بەڵام دەبێ بەهێز بێت لیل پێویستی بەوە!

‌‌‌‌"ئازیزەکەم ئەو پێی ناخۆشە لەم سەرمایەدا بمێنیتەوە،
بۆیە دەیهەوێت بچیتەوە بۆ ماڵەوە تا نەخۆش نەکەویت!"
جونگکووک دووبارە بە خەمخۆری و میهرەبانیەوە گوتی

شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏWhere stories live. Discover now