بـەشی شـەشـەمـ

1.5K 293 136
                                    

خەیاڵ بکە




تەنها وەک شیتێک بە دەم خۆیەوە پێدەکەنێتچ هەستێک مرۆڤ ئاوا دڵخۆش دەکات؟!
ئەبێت عیشق بێت ؟!
ئاخر دەڵێن و وامان بیسوتووە،
کە مرۆڤی عاشق دونیا بە چەشنێکی دیکە دەبینێت

مرۆڤی عاشق شتێکی ترە،
ڕاستە وەک شێتێک دەردەکەوێت بەڵام ئەو شێتییەی بۆ مەعشوق بێت جوانە
گەر تەنانەت هەموو دونیاش لۆمەت بکات،
مرۆڤ کاتێک عاشق دەبێت دڵخۆش دەبێت خۆشبەخت دەبێت،
گەر بێت و بە یارەکەشی نەگات ئەو هەر دەتوانێت دڵخۆش بێت، چون تۆ کاتێک کەسێک لە دڵتدا دەژیەنی دڵخۆشی مەگەر نا

کاتێ بە بیرتدا دێت ئەوت چەند خۆش ئەوێ پێدەکەنی خەندە دەکەیت دونیات خۆش دەوێ،
ئاخر حیکمەتی عیشقیش هەر ئەمە وا دەکات تۆ جیاواز بیت تۆ ماندوو نابی لە خۆشویستن!

دەرگای ماڵەوەی کردەوە و چاوەکانی بە باپیرەی ئاشنا بوو کە بە خەمباریەوە تەماشایی دەکات،
لێوەکانی گەست،
ئێستا هەشتی شەوە و تازە دەگەڕێتەوە ماڵەوە لەبیری کردبوو کات چەند درەنگە،
کاتێک لەگەڵ جونگکووک کەوتبوونە دوونیایی عەشقی خۆیانەوە ئاگاداری کات نەبوون،

"ببورە،
تەنها لەلای ئەو هاوڕێیەم مامەوە بۆ نانی ئێوارە!"
بە شەرمەزاری گوتی کاتێک لەبەردەم باپیرەی وەستا بوو سەیری زەویەکەی دەکرد،

"کامە هاوڕێ ؟!"
بە ساردی لێی پرسی ئاخر ئەمە یەکەم جارە بڵێت کە هاوڕێی هەیە،
لیل کچێک نییە زۆر هاوڕێیەتی کەسانی دیکە بکات

"هاوڕێیەکە چەند مانگێکە دەیناسم لە بیرم کردبوو پێت بێلێم!"
دووبارە بە هەمان شێوازی پێشتری گوتی،

"خ، لێت دەپاڕێمەوە متمانەم لە دەست مەدە!"
هەر دوای ئەو وشانە لەوێ ڕۆشت

لیلی لەناو شەرمەزاری و خەفەتدا بەجێ هێشت،
ئەو وشەیە ئاسان نییە لەم دونیایە متمانە هەموو شتێکە،
بە تایبەت متمانەی خێزان هەروا ئاسان نییە تۆ ئەو دەستەوتە لەدەست بدەیت

هەموو خۆشیەکەی بەرەو ئاسمان چوو لە جێیگای ئەوە چەند فرمێسکێک ڕوخساری گرتەوە،
بەڕاست خۆ ئەو ئێستا هەر خەریکە خیانەت لەو متمانەیە دەکات مەگەر نا؟!

کاتێک باپیری پێی وایە دەچێت بۆ فرۆشتنی گوڵەکان ئەو لە ناو باوەشی پیاوێکدا خەریکە پێدەکەنی ئاسودەیە،
بەڵام درۆ دەکات و خیانەتیش لەو کەسەی کە گەورەی کردووە
جونگکووک بەڕاست خۆشی دەوێت، لیلیش هەمان هەست بەڵام ئەمەی دەیکەن هەڵەیە زیاتر لە هەڵەش هەڵە!













ڕۆژێکی نوێ،
بەڵام دووبارە لیل لە ماڵەکەی جونگکووک ڕێک لەناو باوەشیدا پاڵکەوتووە ئەوان زیاتر لە ماڵەوە دەبن ڕۆژانە بۆ ئەوەی هەم زیاتر پێکەوە بن هەمیش لە دەرەوە کەسێک نەیان بینێت و قسە دەربارەیان نەکرێ
...

شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏWhere stories live. Discover now