بەشی نۆیـەم

1.6K 274 292
                                    

چێژ ببین




'

چاوەکانی کردەووە دەویست زیاتر بخەوێت، هەرخۆی ئەمڕۆ بڕیار نییە بچێت بۆ گوڵفرۆشتن وە جونگکوکیش پی گوتبوو کە نزیک ئێوارە دێت بە شوێنیدا،
بەڵام بۆچی وای گوت، چونکە ڕۆژی لە دایک بوونیەتی، بەڵێ ڕۆژی لە دایک بوونی

لیل هەر کە بەبیری هاتەوە ڕۆژی بونیەتی بە خێرای هەستایەوە لەگەڵ خەندە گەورەکەی لێوی کە تەواوی ڕوخساری گرتبوویەوە،
بە ڕاکردن بەرەو ژوری دانیشتنەکەیان ڕۆشت


"باپیرە،
من بوم بە هەژدە ساڵ سەیرکە زۆر دڵخۆشم ئای خودایە!"
لیل بە پێکەنینەوە بە باپیرەی گووت،
کاتێک بە دەنگی بەرز قسەی دەکرد و بە دەوری خۆیدا دەسوڕایەوە ئەو زۆر دڵخۆشە بەوەی بووە بە هەژدە ساڵ ،پێی وایە هەژدە ساڵی زۆر جوان و ناوازە دەبێ!


باپیری بە خەندەیەکی پڕ خۆشەویستیەوە سەیری دەکات چاوەکانیشی پڕن لە فرمێسک،
لیل بچوک بوو تەنها هەشت ساڵ بوو دایک و باوکی لە دەستدا پێویست بوو ئەو بەخێوی بکات ئەوە سەخت بوو،

بەڵام ئەو گەورەی کرد خۆشبەخت بوون بەهەموو جۆرێک لەگەڵ یەکدی گوونجان،
ئێستا دوای دە ساڵ کچه بچوکەکە گەوره بووە ئەو ئێستا بۆ خۆی خاتونێکە،
نازدار و جوان وا خەریکە بەرەو پێگەیشتن دەڕوات بەڵام ڕەنگ نیە ئیتر ئەو لەوە زیاتر گەورە بوونی ببینێت!














دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە باپیرەی پاڕایەوە ڕێگەی دا بێتە دەرەوە لە ماڵ بە بیانوی ئەوەی هاوڕێکەی دەیهەوێ پێکەوە ئاهەنگێکی بچوکی ڕۆژی لە دایک بوونی بگێڕن،
ئەوەندە بە پەڕۆش بوو کاتێک ڕێگای دا بڕوات لەبیری کرد تەنانەت خوداحافیزیشی لێبکات و وەک ڕۆژانی پێشتر ماچی بکات!



عەزیەکی ڕەنگ شینی ئاسمانی قەیفەی لەبەردایە، لەگەڵ کۆتێکی ڕەشی گەورەش بۆ ئەوەی سەرمای نەبێت تا نێو ئۆتۆمبێلەکەی جونگکووک،

چاوەکانی زیاتر دەرخستوە بەو ئارایشتە ناسکەی کە بۆی کردوە،
لێوە ئەستورەکانی ڕەنگێکی پەمەی کاڵی پۆشیوە کە کەمێک بریقەدارە!

زۆر ناسک و وردیلانەیە،
خاتونێکی شۆخ و شەنگە،
بە بێدەنگی چویە نێو ئۆتۆمبێلەکەی جونگکوک کە تەواوی ئەو کاتەی لیل دەرکەوت لە کۆڵانەکەوە تەماشای دەکات، چەند ناسک و نازدارە و بێوێنەیە یانیش تەنها لە چاوی جونگکووکی عاشقدا وایە؟!

"سڵاو جونگکووک!"
لیل بە هێمنی گوتی

"سڵاو لە نێردراوی فریشتەکان لەسەر زەوی، خاتونی دڵم بۆچی هێندە جوانە؟!"
جونگکووک دووبارە وشە عاشقانەکانی پێشکەش کردەوە

لیل خەندەیەکی بچوکی کرد
"ڕەنگه بۆ سوارچاک و پاڵەوانی خەونەکانی بەم چەشنە خۆی جوان کردبێ، تا بتوانێ ئەمشەو سەرنجی بۆ خۆی بەرێت!"
لیل بێ هیچ شەرم کردنێک گوتی،
ئەو دەیەوێ بێ ئەوەی شەرم بکات یان بترسێت هەستەکانی دەرببڕێت ئەوانە بلێت و داوا بکات کە ئەیەوێت

شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏWhere stories live. Discover now