بـەشی دەیـەمـ

1.5K 294 282
                                    

چێژی لێببن



لە ناو جێگاکەدایە و خۆشەویستەکەی خواردنی پێدەدات بە دەستەکانی خۆی،
ئەم پیاوە بۆچی وەها گرنگی پێدەر و ڕۆمانسیە،
لیل ئەوانەی لە خۆی دەپرسی کاتێک زۆر بە وردیەوە سەیری دەکرد



گەر کەسێکی دیکە با ئێستا لە شەرمدا نەیدەتوانی سەیری بکات،
بەڵام لیل شەرم لەوە ناکات کە شەوی ڕابردوو لە نێوانیان ڕوویدا ئەوە شتێکی تاک لایەنە نەبوو، ئەسڵەن گرێدانی جەستەیان پێکەوە شتێکی زۆر جوان بوو


"بۆچی بەم جۆرە سەیرم ئەکەیت ؟!"
جونگکووک پرسی و پارویەکی دیکەی لە خواردنەکە پێدا

"چونکە یەکەم دیمەنی هەژدە ساڵیم بە بینینی ڕووخسارە سەرنجڕاکێشەکەی خۆشەویستەکەم دەستی پێکرد!"
خ گوتی کاتێک دەمی پڕ لە خواردن بوو وە زۆر کیوت بوو


"واهـ، خۆشەویستەکەم بەم بەیانیە بۆ وا هاروهاجە،
ئایا ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو هێزی پێداوە!"
جونگکووک بە فیزەوە گوتی و چاوێکی لێی داخست،
وە ئەوەی لیل گوتی سەرسامکەر بوو!

"واهـ،
دەم گوت ئەو هەموو هێزەم لە کوێوە بە دەست کەوتووە کەواتە تۆ بۆت گواستومەتەوە!"
لیل بە شۆکێکی دەستکردەوە گوتی،


وە بۆ ئەمە جونگکووک بە دەنگی بەرز پێکەنی ئەوە چاوەڕوان نەکراو بوو دەبوو شەرمی بکردایە،
یانیش بە بێشەرم ناوی بهێنایە نەک ئاوەها بە زۆرزانی وەڵامی بداتەوە

"ئازیزەکەم گەر دەتەوێ هێزی زیاترت بۆ دەگوازمەوە؟!ْ"
جونگکووک وشە مونحەریفەکانی دەربڕی

"ئۆ خۆشەویستە بەهێزەکەم!"
خ گوتی وە چەند ساتێکی ویست تا جونگکوک تێبگات کە لە وشەی بەهێز مەبەستی بەهێز بوونی چ کاتێکە!
















"جونگکووک سەرەتا من دەڕۆمە ژوورەوە،
پاشان پەیوەندیت پپێوە ئەکەم ئەو کات وەرە ژوورەوە باش!"
لیل خەریکی ڕوونکردنەوە بوو بۆ جونگکوک بڕیارە بڕواتە ژوورەوە و لەگەڵ باپیرەی قسە بکات پاشانیش بە جونگکوک بڵێت تا بێت و ڕوونکردنەوە بۆ باپیری بدەن،


"هەر شتێک خۆشەویستە ئازیزەکەم بیەوێت!"
جونگکووک گوتی و دەستەکانی لیلی ماچ کرد


لیل بە کەمێک قورسی لەبەردەم ماڵەوە وەستا بەهۆی ئەوەی هێشتا ناتوانێ بە جوانی بڕوات،
ویستی کە دەرگاکە بکاتەوە دەنگێک لە مۆبایلەکەیەوە هات ئەوە جونگکوک بوو کە نامەیەکی بۆ ناردبوو،

"من خۆشم دەوێی، ئازیزەکەم بوێربە و پێی بڵێ!"
خەندەی کرد بۆ ئەو چەند دێڕەی جونگکوک،
بەڵام دواتر برۆکانی گرژ کرد هەر کە بینی باپیری زیاتر لە دە جار پەیوەندی پێوە کردووە بەڵام ئەوەی زیاتر سەرسامی کرد ئەوە بوو کە نامەی بۆ ناردبوو ئەو هەرگیز نامەی بۆ لیل نەناردووە
هەر کە نامەکەی کردەوە دڵی دەستی بە لەرزین کرد



شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏWhere stories live. Discover now