چێژی لێببین
وەک ئەوەی هەر ئەو نەبوو بێت کە ڕۆژی ڕابردوو بەڵێنی بە خۆیدا هەرگیز جارێکی دیکە لەو کچه بچوکە نزیک نەبێتەوە ئێستا لێرە وەستاوە ڕێک لەبەردەم ئەو کچە گوڵفرۆشە بچوکە
"دووبارە چەپکێک گوڵی لیلیت دەوێ؟ "
بە شیرینیەوە لێی پرسی،
ئەو خۆی هەر کچێکی ڕوخۆش و کراوەیە کەسێکی زۆر هاوڕێیانەیە"بەڵێ "
زۆر بە کورتی وەڵامی دایەوە،
وەک ئەوەی هەر ئەو نەبێت کە لە ناخیدا ڕۆمانێک وشە هەیە و ڕادەکان بۆ ئەوەی لێوەکانی بەجێ بهێڵێت و خۆیان پێشکەشی ئەو خاتوونە بچوکەی بەرامبەری بکەن"دەتوانم بزانم گوڵەکان بۆ کێ دەبەیت؟"
لیل کاتێک سەرقاڵ بوو بە ڕێک خستنی گوڵەکان و پێچانەوەیان گوتی"بۆچی دەپرسی ؟!"
بە هێواشی گوتی کاتێک بە نیگاکانی سەرنجی هەموو شتێکی ئەو کچە بچوکەی دەدا"بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی پێبدەم کاتێ ئامادەی دەکەم،
گەر بۆ دایکت بێت دەبێت زیاتر تایبەت بێت،
بۆ خۆشەویست یان هاوسەر بێت دەبێت خۆشەویستی زۆری پێبدەم تا ئەویشت خۆشەویستی ببەخشێتەوە،
فەرموو"
لە کۆتایی قسەکانیدا چەپکە گوڵە ئامادە کراوەکەی پێشکەش کرد بەڕێزەوە"دایکم لە ژیان نەماوە و هاوسەریشم نییە شازادەی گوڵەکان"
قسەکانی بە بێ دەربڕینی هیچ هەستێک کردوو لەوێ ڕۆشت هەر دوای ئەوەی کەمێک پارەی لەسەر ئەو مێزە بچوکەی بەردەمی دانالیل تەنها بە پەشیمانیەوە سەیری ئەو پیاوە دەکات کە چویە نێو ئەو ئوتۆمبێلە گرانبەهایە و دیار نەما، پەشیمانە کە ئەو وشانەی وت، چونکە وای هەستکرد ئازاری دا کە باسی دایکی کرد،
ئەو دایکی لەدەست داوە باش دەزانێت ئەو هەستە چۆنەدووبارە وەک دوێنی ئەو چەپکە چوڵە جوانەی لەسەر جێگای خەوتنەکەی دانا لە تەنیشت ئەوەی دوێنی کە ئێستا سیس و بێناز بووە
"ئەی لیلی بۆچی ئێستا وەک جاران بۆنت خۆش نیە ، ئاخۆ هەموو بۆنەکەت بۆ فرۆشیارەکەت ڕۆشتووە ؟!"
بە دەنگێکی هێمن و کز لەژێر لێوەکانیەوە گوتی،
ئەو بەڕاستی وەک گەنجێکی هەرزەکار وایە، نەک پیاوێکی پێگەیشتووی سی ساڵان
ئەو تەنها بۆ بیینی ئەو چاوە پشیلانەی لیل دووبارە ڕۆشتەوە بۆ ئەوێ و ئەو گوڵەی کڕی، بێ ئەوەی هیچ وەڵامێکی گونجاوی بۆ خۆی پێبێت دەربارەی ئەو کارەی ئێستا کردی!"دووبارە گەڕایتەوە،
ئایا ئەمڕۆش چەپکێک لیلیت دەوێ ؟"
لیل بە خەندەیەکی پڕ جوانیەوە گوتی ئەمڕۆ بۆ ماوەی دە ڕۆژی ڕێکە هەموو کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆیەک ئەم پیاوە سەیری و نامۆیە دێت و چەپکێک گوڵی لیلی لێ دەکرێت
YOU ARE READING
شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏ
Romance{ڪۆتایی هاتـووە}✓ ڪورتە چـیرۆڪ "گـوڵەڪان لـە ئـیشقـدا دەڕوێـن!" جیۆن جـونگڪووڪ لیل بردنـی ئەم کتێبە بێکەسایەتـی خۆت دەرئەخات!!