بەشی چوارەمـ

1.4K 303 96
                                    

چێژی لێببینن🧚‍♂️🤍







ئەوەتا لەبەردەم ئەو باڵەخانە دێرین و جوانەدا وەستاون، قیشلە!

ئەم بینایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان، زۆر دێرینە بەڵام جوان و سەرسوڕهێنەرە

جونگکووک و لیل بەجوانی لێی ورد دەبوونەوە و وێنەیان لە شوێنە جوانەکانی دەگرت وە گوفتوگۆیان دەربارەی دەکرد ئەم جارە جیابوو لە ڕۆژانی پێشتر جونگکوکیش زانیارکانی دەخستە ڕوو دیاربوو زۆر شارەزای لەسەری هەبوو

ئەمە شەشەم ڕۆژە پێکەوە دەگەڕێن،
وە کۆتا ڕۆژی ئەم هەفتەیەیە

شتەکان بە ئاکارێکی دیدا دەڕۆن ئێستا زیاتر وەک هاوڕێ ڕەفتار ئەکەن بێگومان لەسەر داوای جونگکووک وە زۆر دڵخۆشترن ئاسودەن چونکە ئاوا زیاتر چێژ لە دیمەن و کاتەکان وەردەگرن

"جونگکووکی تۆ چەند ساڵیت!"
کاتێک لەسەر کورسیەک دانیشتبون،
بۆ ئەوەی کەمێک ئیسراحەت بکەن ئەو هەتاوە کزەی پایز لێی دەدان کە ئاسمانی شینیش زۆر بە جوانی ڕازابوویەوە کەشێکی تەواو خۆش و ئاسودەبەخش بوو

"سی ساڵ!"
جونگکووک گوتی کاتێک چاوەکانی لەسەر لیل جێگیر کرد، تەنها بە پەرۆشی کاردانەوەیەتی

"تۆ زۆر بێتامی،
ڕاستی پێبڵێ تکایە چەند ساڵی "
لیل دووباره لێی پرسی کاتێک ڕوخساری لێی نزیک کردبوویەوە و چاوەکانی وەک بەچکە پشیلەیەکی بچوک و نازدار لێکردبوو دڵی دەلەرزاند

جونگکووک ئەوەی قورگی قوتدایەوە،
ئەو خۆی وەک شێتێک تامەزرۆی ئەو کچەیە ئێستاش ئەم ڕەفتارانە وادەکات مێشکی بچێت بۆ شتانێک کە دروست نییە
دەیهەوێت ئەو نیگا و سەیرکردنانە لە سات و کات و جێگایەکی دیدا ببینێت

"بۆچی بڕوا ناکەیت،
سوێند بەوەی تۆ بە پیرۆزی دەزانی سی ساڵم!"
جونگکووک بە کزی گوتی کە زیاتر بە چرپه دەچوو

لیل دەستەکانی لەسەر لێوەکانی جێگیر کرد و چاوەکانی بە شۆکەوە فراوان بوو،
هەر بەڕاست جونگکوک لە بیست و دوو ساڵانێک دەچوو نەک ئەوەندە گەورە

" هـ، تۆ وەک باپیرم وایت!"
لیل بە سەرسامیەوە وتی

جونگکووک بۆ ساتێک دەیوست بۆی بسەلمێنێت کە ئەو توانایەی ئەو هەیەتی،
پیشانی بدات تا هاوار بکات و پەشیمان بێتەوە لەو قسەیی کردی

"بەو جۆرە نیە منداڵ هەرچۆنێک بێت تۆ چەند ساڵیت؟!"
جونگکووک تەنها بۆ ئەوەی ئەو بابەتە لە مێشکی بکاتە دەرەوە پرسی

.

"مانگی داهاتوو دەبم بە هەژدە ساڵ "
لیل بە خەندەیەکی شیرین و ناسکەوە گوتی زۆر بە منداڵێکی بچوک دەچوو

"بە دروستی چەندی چەن؟!"
جونگکووک لێی پرسی

"بیستی کانونی یەکەم!"
لیل گوتی و کەمێکی لەو چایە گەرمەی دەستی خواردەوە
لە ڕاستیدا ئەوە شتێکی پێویست نەبوو بەڵام جونگکووک لە مێشکی بیری دەکردەوە،
کە ئەو ڕۆژە کەمێک تایبەت بکات بۆ لیل
ئەم ماوەیی کە پێکەوەن هەندێکی لەسەر ژیانی زانیوە دەزانێت زۆر هەژارە و دایک و باوکی لەدەستداوە،
تەنها دەیەوێت کارێک بکات ببێت بە کەسی ئەو

شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏWhere stories live. Discover now