بەشی حەوتەمـ

1.5K 278 195
                                    

خەیاڵ بکە








پرچی بەتوندی بەستووە لە سەرەوە، بە خەندەیەکی جوانەوە خەریکی دروستکردنی خواردنێکە،
خەیاڵی هیچ لێرە نییە تەنها بیردەکاتەوە کاتێک خواردی دەبێ بەدڵی بێت؟!

باش دەزانێت یەکەم جار دەبێت ئەم خواردنە تاقی بکاتەوە ئاخۆ دەبێ بەدڵی بێت؟!
لەو خەیاڵانەدا بوو کاتێک لەپر بەشۆکەوە وەستا!

"ئای خوایە، بە بیرم نایەت خوێم تێکرد یان نا"
بە هێواشی لەبەر خۆیەوە دەی بۆڵاند
بێگومان بەبیری نایەت ئەو ئاگاداری خۆی نییە، هەموو هەست و بیری و هۆشی لە جێگایەکی دیکەیە

بە ناچاری کەمێک لێ خوارد بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە خوێی تێکردوە یان نا،
بەڵام ئەوەی کەچاوەڕوانی نەبوو هەر  ئەمە بوو کە خواردنەکە زیاد لە پێویست سوێر بوو

"ئاخۆ دەبێ من مرۆڤ بم،
ئەو هەمووە خوێیە چییە دەمەوێ بیکوژم؟!"
ئەم جارەیان لە توڕەیدا هاواری کرد،
هەر بەڕاست گەر ئەم خواردنە بخوات ڕەنگە بمرێت بەهۆی بەرز بونەوەی پەستانی خوێنی!














کاتژمێر یازدەی نیوەڕۆیە و هێشتاش بە ئاگا نەهاتووە،
هەرچەند دەبوو لە کاتژمێر نۆدا لەلای خۆشەویستەکەی بێت

بە ئاگا هات هەر کە زۆر بە توندی لە دەرگای ماڵەکەی دەدرا وەک ئەوەی بیانەوێت بیشکێنن
بە شڵەژاویەوە ڕایکرد بەرەو دەرگاکە هەر کە کردیەوە
بۆنەوەرێکی توڕە و شیرینی بینی کە زۆر کیوت بوو!

"لی.."
نەیتوانی وشەکەی تەواو بکات بەهۆی ئەو توڕەیەی بەردەمی

"تۆ گەمژەی یانیش من بە گەمژە دەبینی؟!"
بەتوڕەی هاواری کرد

تەنها وەک تێنەگەیشتویەک تەماشای ئەکات، ڕاستر هەر هیچ تێناگات ئێستا بۆ وا توڕە بووە،!
"چی بووە لیل"
جیاواز لە لیلی تووڕە بە هێمنی پرسی
بەڵام لیلی زیاتر توڕە کرد

"دوو کاتژمێری نەفرەتیە وەک درەخت لەبەردەم ئەو سەرمایەدا ڕواوم لە چاوەڕوانی تودا،
بەڵام تۆیەکی گەمژە ئێستا هەڵدەسی لە خەو، وە هێشتاش دەپرسی چی بووە!"
لیل بە شێوازێکی توڕە هەمووی بەسەر یەکەوە گوت بەڕاستی زۆر توڕەبوو

بە مافی خۆی لەم سەرمایدا ئەو هەموو کاتە وەستاوە کە بەتەواوی هەموو ڕوخسار و جلو بەرگ و قژە جوانەکەی تێک چووە لەبەر ئەو بایە سەردەی کە هەبوو،
بەڵام ئەوەتا دەبینێت خۆشەویستە گەمژەکەی ئێستا بەهۆی دەنگی دەرگاوە بە ئاگا هات!

"بۆ ئێستا کاتژمێر چەندە؟!"
جونگکووک بەو پەڕی گەمژەیەوە پرسی
لیل بە توندی هەردوو شانی گرت و سوڕاندی بۆ پشتەوە بۆ ئەوە کاتژمێرەکە ببینێت

جونگکووک بە شۆکەوە دەستی لەسەر دەمی دانا کاردانەوە وەک ئەو ئافرەتانەی کە لە کۆڵان هەواڵێک دەبیستن و شۆک دەبن وابوو

شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏWhere stories live. Discover now