چێژی لێببین
لیل لە ناو ئەو ئۆتۆمبێلەدایە کە خاوەنەکەی لە دەرەوە خەریکی پەیوەندی کردنە،
لیل بە تەواوی بێزار بوو ڕقی لە چاوەڕوانیە
جونگکووک دوای ئەوەی زیاتر لە سی خولەک سەرقاڵی پەیوەندی بوو هاتەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەی
"لیل ببوورە پێویست ئەو پەیوەندیانە بکەم!"
جونگکووک وتی هەر کە هاتە ناو ئۆتۆمێلەکەوە زۆر بەڕێزەوە قسەکانی کرد،
ئەو بەڕاستی ڕێز لە لیل دەگرێ جیاواز لە هەر کەس و هەر شتێکی تر"ئاساییە تەنها پێم بلێ تۆ ئەمڕۆ شوێنێکت دیاری کردووە،
یانیش دەتەوێ من شوێنێک هەڵبژێرم؟!"
لیل بە خەندەیەکی شیرین و جوانەوە گوتی کە پڕ بوو لە میهرەبانی"من شوێنکنێکم دیاری کردووە!"
جونگکووک گوتی و سەرقاڵ بوو بە لیخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەوە"بەڕاست! کوێیە؟"
لیل بە پەرۆشەوە پرسی،
چونکە تا ئێستا هەمیشە خۆی جێگاکان دیاری دەکات،
هەر چەند هەموو جارێک لیێی دەپرسێت کە دەیەوێت ئەو بچێتە شوێنێک کە بەدڵی بێت
بەڵام هەمیشە هەڵبژاردنەکان دەدرێتە دەستی لیل!"ماڵەکەی من!!"
ئەو وشەیە بە پێکەنینێکی سەیر و ترسێنەر لە دەمی جونگکووک هاتە دەرەوە
بەڵام بەڕاستی لیلی ترساند،
بۆ ساتێک هەموو شتێکی خراپ و هەڵە بە مێشکیدا هات"بـ. بۆ؟!"
لیل بە شڵەژاوی گوتی بەڕاستی دەیویست لێرە دەست بە گریان بکات،
بە مافی کێ لە ئۆتۆمبێلی پیاوێکدا بێت و ئەویشت بە ترسناکی پێت بلێیت بڕیارە بتبات بۆ ماڵەکەی خۆی دەبێ کاردانەوەت چۆن بێت؟!"بوەستە لیل ئای خوایە تۆ خەریکە بگریت،
تەنها گاڵتەیە ڕاستیە بەڵام گاڵتەیە!"
بۆ ساتێ جونگکووک وەک شێتێک دەردەکەوت
کاتێک بینی لیل خەریکە بگری،
دەییوست بۆی ڕونبکاتەوە ئەوە بۆ مەبەستێکی خراپ نایباتە ماڵەکەی
بەڵام بەڕاستی دەیشی ویست پێبکەنێت بەو گەمژایەتیەیی ئەو گوڵە بچوکە"تۆ دەڵێی چی؟!"
هەر دوای ئەو وشانەی لیل بە تەواوی دەستی بە گریان کرد،
جونگکووک لە قەڕاغی ڕێگاکە وەستا و ڕوخساری لیلی لە نێو دەستەکانی دانا"سەیرم بکە لیل، سوێند دەخۆم مەبەستم شتێکی هەڵە نییە،
تەنها دەمەوێ شتێکت پێبڵێم!
هەر ئەوەندە بۆ چی وا بیر دەکەیتەوە؟!"
جونگکووک تا ئەو پەڕی میهرەبانی خۆی قسەی دەکردڕاستی لە ناخەوە زۆر خەمبار بوو بۆچی لیل متمانەی پێناکات بەڵام هێشتاش هەوڵی دەدا لەو کچە گەنجە تێبگات ئەو مافی خۆیەتی بگری
"بەڕاست!"
لیل بە شێوازێکی زۆر ژیکەڵە و شیرین پرسی کاتێک گریانەکەی کۆتای پێهاتبوو"سوێند دەخۆم بەڕاستمە!"
جونگووک بە کزی گوتی
YOU ARE READING
شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏ
Romance{ڪۆتایی هاتـووە}✓ ڪورتە چـیرۆڪ "گـوڵەڪان لـە ئـیشقـدا دەڕوێـن!" جیۆن جـونگڪووڪ لیل بردنـی ئەم کتێبە بێکەسایەتـی خۆت دەرئەخات!!