بەشی سێهەمـ

1.5K 309 128
                                    

خەیاڵ بڪە








نیوەی شەوە و وەک بێدارێک دەسوڕێتەوە لە ژوورەکەیدا تەواوی سێ کاتژمری پێشوو ویستویەتی بخەوێت بەڵام هێشتاش ناتوانێت، گەمژانەیە مەگەر نا ئاخر چۆن دەبێ ئەو ڕادەیە پەرۆش بێت کە نەتوانێت بخەوێت
ئەو هەموو پەڕۆشی و بێداریە تەنها لەبەر ئەوەی کە بەیانی داهات بڕیارە پێکەوە لەگەڵ ئەو کچە گوڵفرۆشە بچێتە دەرەوە،
چ دێوانەیە دڵ خەریکە چ کارێکی منداڵانەی پێدەکات وەک ئەوەی کە ئەسەڵەن پێشتر ئافرەتی نەبینیبێت،
ئەو لەو منداڵەدا شتانێک دەبینی کە نابێ بیبینێت، هەڵە و نەخوازراوە،
ئەو لەکوێ و ئەم لەکوێ
بەڵام دڵ دڵ کوا تێدەگات ؟!










چاوەکانی کردەوە و بە بێزاری چونکە بەهۆی سەرماوە بە ئاگا هات ئەوان ناتوانن بە بەردەوامی گەرمکەرەوەکان بەکاربهێنن  لەبەر باری داراییان وە ئەوەش وا دەکات بێزار ببێت بەڵام هەرگیز لەسەر لێوەکانی ناڕەزای دەرنابڕێت،
ئەو بە شێوازێکی جوان پەروەردە کراوە
لەپڕ بە بیری هاتەوە کە پێویستە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو پیاوە خانەدانەدا بگەڕێت و شاری پێ پیشان بدات هەر چەند کاتێک دوێنێ شەو بە وردی بیریکردەوە ئەمە شتێکی تەواو نامۆیە بۆچی داوای لەو کرد خۆ ئەو دەوڵەمەندە
هەرکەس بیەوێت دەتوانێت داوا بکات کەسانی شارەزا بەڵام بۆ ئەم!







بە هێمنی سەیری کرد کاتێک خەریکی نان خواردن بوو دەیزانی دەیهەوێت شتێک بلێت ئەو زۆر باش دەیناسێت

"دەتەوێت شتێک بلێی لیل؟!"
پرسی زۆر بە هێمنی
لیل لە خواردن وەستا لە ناخی دلیەوە دەیەوێت پێی بلێت بەڵام دەترسێ چاک دەزانێت هەرگیز ڕێگە نادات کاتێک بزانێت لەگەڵ پیاوێک دەڕوات

"هیچ شتێک نییە من ئەمانە دەشۆم و دەڕۆم!"
بە هێواشی گوتی هەر کە هەستایەوەو شتەکانی کۆکردەوە بۆ ئەوەی بیانشوات،
وە لە ناخەوە دەیویست بقیژێنێت ڕقی لەوەیە کە درۆ بکات بەڵام بە مێشکی خۆی پێیوابوو ئەم جارە درۆکەی بۆ کارێکی باشە،
بێئاگا لەوەی کە هیچ باشیەک لەم کارەدا نییە!












لەو شوێنەی کە هەمیشە گوڵی لێی دەفرشت وەستاوە لە تەنیش ئۆتۆمبێلە ناوازە و گران بەهاکەیدا جیا لە جاران،
شۆفێرەکەی ‌‌‌لەگەڵدا نییە و تەنهایە چاوەڕوانی ئەو گوڵفرۆشە بچوکە دەکات، وە ڕێک لەو ساتەدا دەرکەوت
زۆر بە باشی خۆی داپۆشی بوو وەک ئەوەی بەفر ببارێت لە ڕاستیدا ئەوەندەش سارد نەبوو بەڵام ئەم کچە بچکۆلانە لەوە دەچوو زۆر سەرمای بێت

خەندە نەبڕاوە و بەردەوامەکەشی لەسەر لێو بوو، کاتێک بینی چاوەڕوانیەتی هەنگاوەکانی خێراتر کرد و هەر زوو لە شەقامەکە پەڕیەوە

"ببورە دواکەوتم!"
بەشەرمەزاریەوە گوتی بەڵام وەڵامی ئەو پیاوەی بەردەمی کەمێک سەرسامکەربوو

شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏWhere stories live. Discover now