سوپاس بۆ 2k💞
چێژی لێببینن
لەبەردەم ئەو ئاوێنە بچوکەدا وەستاوە پرچەکانی شانە دەکات،
ئێستا درێژ بۆتەوە بەڵام هەرگیز وەک پێشتر نیە، ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت دەستەکانی پیاوی دڵی بەریان نەکەوتووە ئەو جادوی بوو هەر بەرکەوتنێکی دەبووە هۆی جێهێشتنی خۆشی ئاسودەی جوانی ئەو جادووی دەکرد!بەیانی ڕۆژی لە دایک بوونیەتی و دەبێتە نۆزدە ساڵ،
ساڵێک پێش ئێستا شتەکان بە جۆرێکی تر بوو
لیل ئێستا لە شارۆچکەیەکی بچوک نیشتەجێیه ئێستاش هەر خەریکی فرۆشتنی گوڵەکان وە چاودێری سەرکەوتنەکانی عیشقەکەی دەکات لە ڕۆژنامەوە و هەواڵەکانەوە،
ئەو هەرگیز نایهەوێت یانیش ڕووی نیە بچێتەوە بەردەمی جێهێشتنی ئەو شتێک نەبوو کە بیەوێت بەڵام لەو ساتەدا دەبوو سزای خۆی بدات قورسترین سزاش دوورکەوتنەوە بوو لەو پیاوەی کە وەک شێتێک عاشقیەتیڕەنگە ئێستا ئەو لیلیشی لەبیرنەمابێت،
ڕەنگە ئێستا مەست و حەیرانی یارێکی تربێت،
بەڵام لیل سوێندی خواردووە تەنها ئەو مەحروم و خاوەنی دڵی بێتلە ماڵە بچوکەکەی هاتە دەرەوە تا دووبارە لەسەر شەقامەکان دەستبکاتەوە بە فرۆشتنی گوڵەکانی، زەردەخەنەی لەسەر لێوکانی دروستکرد بەڵام چیدی هیچ درەوشانەویەک لە چاوەکانیدا هەستی پێناکرێت،
چاوەکانی ئیدی ئاوازی جوانی و خۆشی ژیانی تێدا ناژەنرێت هەر وەک هۆڵی پرسە مات و بێدەنگە!لە شوێنێک زۆر دوور لە لیل لە وڵات و مەملەکەتێکی دیکە،
لەناو کۆبونەوەیەکی گرنگدا بوو بەڵام سکرتێرە تایبەتەکەی بەخێرای هاتە کۆبونەوەکەوە ئەوە ئاسایی نەبوو هەمووان بۆ ئەوە توڕە بوون،
بەڵام جونگکووک نا ئەو بە پەڕۆش بوو چونکە گەر گرنگ نەبووایە بەم جۆرە نە دەهاتە ژوورەوەلە گوێیەکانی نزیک بوویەوە و چرپاندی،
هەر ئەمەش وایکرد بە خێرای هەستێتەوە بەرەو دەرەوە بڕوات،
دوای نزیکەی ساڵێک لە کۆتایدا توانی ئەو ئافرەتەی خۆشی دەوێت بدۆزێتەوە،
ئەو کاتەی لیل جێیهێشت خەفەتبار و شکاو بوو بەڵام نەوەستا لە هەوڵی دۆزینەوەی لیل هەرگیز توڕەش نەبوو لێی ئەو دەیزانی کە تەنها بریندارە وە توڕەیە لە خۆی جونگکووک زۆر بە باشی تێدەگەیشت لە حاڵی خۆشەویستەکەی،
وە ئەو هەموو ماوەیە بۆ ساتێکیش خۆشەویستی بۆی کەمی نەکرد بەڵکو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر خۆشی دەویست،
بۆ خۆش ویستنی کەسێک پێویست ناکات بیبنی تەنها پێویستە لە ناو ڕۆح و دڵی خۆتدا بیژیەنی!هەموو ددانەکانی بەهۆی خەندە گەورەکەیەوە بە دیار کەوتووە ئەو دەڕوات بۆ بینینەوەی عیشقەکەی، خاتونی دڵی!
"گوڵێک بکڕە و هاوسەرە جوانەکەتی پێ دڵخۆش بکە!"
بە خەندەوە گوتی،
هەر بۆ ئەمەش ئەو پیاوە وەستا
تا گوڵێک بکڕێت و پێشکەشی هاوسەرەکەی بکات کە لە تەنیشتی وەستاوە،
بەڵام قسەی کوڕە بچوکەکەی وەستانی کە ئاڕاستەی ئەو گوڵفرۆشە قەشەنگە کرا!
YOU ARE READING
شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏ
Romance{ڪۆتایی هاتـووە}✓ ڪورتە چـیرۆڪ "گـوڵەڪان لـە ئـیشقـدا دەڕوێـن!" جیۆن جـونگڪووڪ لیل بردنـی ئەم کتێبە بێکەسایەتـی خۆت دەرئەخات!!