♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 2 ♕︎

1.5K 253 75
                                    

"باوکە تکایە گوێبگرە من ناتوانم ئەمە بکەم "
کورەکە وتی لەبەرامبەر باوکی دانیشت

"تاقانەکەم تکایە لەبەر من ناتوانم ئاوا سەیربکەم دووژمنداری لەنێوان دوو بنەماڵە رووبدا تەنها بەوشێوەیە دەتوانم مامت رابگرم هیچی هەڵە نەکات"
باوکی بەتکاوە سەیری کورەکەی کرد

"بەڵام بۆچی من باوکە با ئامۆزاکەم بیکا "

"کورم ئەوان ئازاری ئەو کچە دەدەن خۆت دەزانی بیر کردنەوەی مامت چۆنە بۆیە ئەمە لەبەر دڵی باوکت ناکەی ها کورم "
وتی بەهیوای ئەوەی رازی بێ کورەکەی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی چاوەکانی داخست

"باشە رازیم بەڵام مەرجم هەیە "
وتی هەستایەوە

"گوێم گرتوە "
باوکی وتی

"ئەگەر لەگەڵی نەگونجام جیادەبمەوە "
وتی سەیری باوکی کرد

"باشە کورم ئەگەر نەتاتوانی سەرکەوتوبن دەتوانن جیابنەوە "
باوکی وتی بەخەندەوە

"کورم جلێکی رێک بپۆشە گەر حەزدەکەی بازارێک بکە ئەمشەو دەرۆینە ماڵیان "
دایکی وتی کورەکەی سەری بەباشە جوڵاند

"کاکە تۆوەرە با من وێنەکەیت پێشان بدەم دازانی ئەو هاورێی نزیکی منە بەڵام ئەو نازانێ هاوسەرگیری لەگەڵ برای من دەکا "
خوشکەکەی لەکۆتای بەغەمباری وتی

"بۆچی وا غەمباری "
وتی سەیری خوشکەکەی کرد

"ئ کاکە ئەو ئەو ڕۆژانەی رابردوو وتی نایهەوێ ئەو هاوسەرگیریە بکا ئەو هەمووشتێک لای من باس دەکا ئەسڵەن ئەو حەزی بە خۆشەویستیش نەبوو تەنها دەیخوێند دوای ئەوەی دڵنیابوو ئەو روداوەی ئەو باسی دەکرد لەگەڵ ئێمە بوە زۆر غەمبار بووم نەمتوانی پێی بڵێم کە ئەو خێزانە ئێمەین و هاوسەرگیری لەگەڵ برای من دەکا "
بە غەمباری قسەکانی دەکرد

"بۆچی تا ئێستا نەمبینیوە بێتە لای تۆ هەم بۆچی ئەوانە بۆمن باس دەکەی "
بەبێزاری وتی

"ئ دەکاکە بۆوا بێزاری وە ئەو تا ئێستا سەردانی ماڵەوەمانی نەکردوە بەڵام من دووجار چوم بۆلای ئەو کچێکە کەم تێکەڵ دەبێ "
خوشکەکەی وتی ئەو بەرەو ژورەکەی بەبرێکەوت گوێی بەقسەکانی خوشکەکەی نەدا

"ئۆ جیمین بوەستە با شتێک بڵێم "
وتی بەخێرای دوای کەوت

"چیە "
وتی وەستا

"ئا خولەکێک تەنها خولەکێک گوێم بۆ بگرە ئۆکەی "
خوشکەکەی وتی

"تەنها خولەکێک جیسو "
جیمین بەبێزاری وتی

"سەیرکە ئەو کچێکی دڵرەق و لەخۆبای دیارە بەڵام لەراستی کچێکی زۆر شیرینەو دڵێکی زۆر باشی هەیە وە درەنگ تێکەڵی خەڵکی دەبێ متمانە بەخڵکی ناکا لەگەڵ کەسێک کە نەی ناسێ بەهیچ شێوەیەک قسەناکا هیچ هەستێک لەسەر روخسری دروست ناکا نازانم چۆن دەتوانێ حەواوی رۆژەکە بەبێدەنگی دابنیشێ بەڵام ئیتر دەتوانێ بۆیەگەر ویستت دەربارەی بزانی پێویستە تۆ قسە بکەی ئەگەرنا بەتەمای ئەو بی ئەبێ لەناو بێدەنگی نوقم ببی نەکەی دەربارەی خویندنەکەی قسە بکە بتکوژێ بەخەیاڵیا نایێێ وەنەکەی تورەی بکەی چونکە بێدەنگ دەبێ خۆشت بکوژی هیچ ناڵێ چونکە کە قسەی کرد لەبونت پەشیمانت دەکاتەوە وە ئەو کچێکی زۆر زیرەکە وە زۆریش جوانە بۆیە ئاگاداربە هەوڵمدا باوکم رازی بکەم بەڵام رازی نەبوو وتی ئەو هاوسەرگیریە هەر دەکرێ "

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now