♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 41♕︎

803 148 126
                                    

ئەو خولیایەکی جوانە.. /:

"مانی شتێک بڵێ "
ولیام وتی مانی تەنها شۆک ببو

"ببورە دەزانم سەرسام بوی چاوەرێی شتێکی وات لەمن نەدەکرد دەزانم ماریۆن متمانەی بەمن بوو وە جیمین تۆی وەک خوشکی من دانا بەڵام من خۆشمدەوێی مانی تکایە شتێک بڵێ "
بەهێواشی قسەی کرد لەچاوە پر فرمێسکەکانی مانی دروانی

"بەنەفرەت بی"
وتی و بەخێرای رای کرد

"هێی مانی بوەستە "
دوای کەوت بەڵام مانی بەخێرای خۆی لەبەر چاوەکانی ون کرد و تەکسیەکی گرت و چوو بۆ ماڵەوە کاتەکە نزیکی دەی شەوبوو دڵنیابوو ئێستا جیمین و ماریۆن خەریکی کارن لە ئۆفیسەکەیان فرمێسکەکانی سری بەهێواشی دەرگای کردەوە بێ ئەوەی هیچ دەنگێک دروست بکا چوو بۆ ژوورەکەی

هێندەی نەبرد ولیام هاتەوە بەخێرای چوو بۆ ژووری  مانی

مانی لە گەرماو بوو هەناسەیەکی ئارامی هەڵکێشا و لە سەر سیسەمەکە دانیشت

دوای کەمێک مانی هاتە دەرەوە چاوەکانی سوور خاولیەکەی توندتر کرد سەیری ولیامی کرد

"ببورە مانی تکایە بۆچی وا رۆشتی "
وتی لێی نزیک بۆوە

"بڕۆ دەرەوە جلەکانم دەپۆشم "
بەبێهەستی وتی وەک ئەوەی ولیام گوناهێکی گەورەی کردبێ

"مانی وامەکە "
بەدڵێکی پرەوە وتی دەستی گرت

"گەمژەی گەمژە چی نەکەم بیرت چوو جیمین هەموو جارێک چی بە ئێمەدەڵێ نەک جیمین هەمووان ئێمە وەک خوشکوو برا ئەبینن لەقوتابخانە لەماڵەوە لەهەموو شوێنێک تۆ باسی چشتێکی بێمانا ئەکەی "
بەتورەی وتی بە چەند پاڵێکی پێوەنا

"باشە بەڵام ئێمە خوشک و برا نین ئەوە راستیەکەیە دڵنیام جیمین و ماریۆن هیچ کێشەیەکیان نابێ "
ولیام وتی فرمێسک لەچاوی کەوت

"نابێ ئەوان یەکەم کەس بوون وایان وت بیرت چوو کاتێک منداڵ بووین بۆیە دەمە نەفرەتیەکەت داخە و ئەمبابەتە ببڕێنەوە بڕۆ دەرەوە ولیام "
بەرەقی قسەکانی کرد ولیامی خستە دەرەوە

لەسەر سیسەمەکە دانیشت بەگریانەوە جلەکانی پۆشی بێئەوەی قژی وشکبکاتەوە یان رۆتین بکات خەوت

"بەیانی باش گیانەکەم "
جیمین وتی ماچێکی قوڵی لەسەر رومەتی ماریۆن  کرد

"باشتر "
هیلکەکەی لەسەر مێزەکە دانا

"بەیانی تاقانەکانی من باش "
وتی لەسەر مێزەکە دانیشت دوای ئەوەی یەک یەک ماچی منداڵەکانی کرد

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now