♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 43♕︎

798 146 133
                                    

سەرەتا دەمەوێ بڵێم ئەمپارتە بەبۆنەی رۆژی لەدایک بوونی خوێنەرێکی ئازیزم دای ئەنێم وە تا ئێستا پشتگیری باشی من بووە خوێنەری هەموو چیرۆکەکانم بووە

لێرەوە دەڵێم إن شاءاللە تەمنت پر خێر و خۆشی دەبێت کەمترین ناخۆشی دێتەرێت هێوادارم هەموو ئواتەکانت بێتەدی لێرە وەک خوشکێک بۆتۆ داواکارم هەمیشە کەسێکی سەرکەوتووبی پشت بەخۆت ببەستی جوانکیلەکەم دووبارە رۆژی بونت پیرۆز ...🥰🥺🎉Lady-for-jimin



چەندین رۆژ تێپەریوە ولیام جیاواز لەوەبوو مانی پێشنیاری دەکرد ژیانی جیمین و ماریۆنیش جیاواز تر بوو پێویست بوو خۆیان رابێنن لە نەبوونی ئەوان بۆ ئەمەش بریاری گەشتێکی خێزانی  لەگەڵ ماڵی جونگکووک دا بۆ گوندەکەیان

" جلوبەرگی گەرم بێنن لەوێ کەشەکەی ساردە "
جیمین وتی کاتێک نارا و سۆیۆل بەدڵ خۆشی رایان کرد کەلوپەل ئامادە بکەن دڵخۆشتر بوون بوەی ئەمچەند رۆژە پشوی قوتابخانەیە بەهۆی ساردی کەشەکە

"دە جیمین جوان خۆت داپۆشە ئەوەچیە تەنها بلوزێک "
ماریۆن وتی ملپێچێکی لەدەوری ملی ئاڵاند

"دەخۆ من منداڵ نیم و هاوسەرم هەیە گەرمی ئەو باشترە لەوشتانە بۆمن "
روخساری ماریۆن سوور بۆوە چونکە کورە گەورەکەیو کچەکەیلەوێ بوو

"شەرمە ئەوانە منداڵن "
بەهێواشی وتی جیمین کەمەری گرت

"شەرمی چی ئەسڵەن دەبێ لای ئەوان خۆشەویستیت پێبدەم تا بزانن پێویستە لەداهاتوو چۆن بن بۆ خێزانەکانیان "
ماچێکی قۆڵی لەسەر ملی جێشێت ئاهێکی اسودەی دا

"چاک گیرۆدەت کردووین خانم "بەهێواشی وتی دەرگاکەی داخست و چوونبۆناو ئۆتۆمبێلەکە

"یەکێ نەشارەزا بێ ئەڵێن من گیرۆدەت نەبوم ئەسڵەن تێکەڵ بە خوێنم بووی "
وتی ماچێکی لەسەر رومەتی دانا و بەرێکی دانیشتەوە پشتێنی سەلامەتی بەست سۆیۆلیش ئیڤانی لەشوێنی خۆیدانا و دواتر خۆی و خوشکەکەی بەپشتێنی سەلامەتی بەست

"ئامادەن ؟؟"
جیمین بە پەرۆشی وتی نارا و ئیڤان دەستیان کرد بەچەپڵە لێدان بەیەکەوە وتیان

"بەڵێێێ"
خستیە سەر گۆرانیەکی ئینگلیزی بەیەکەوە دەیان وتەوە

تەواوی رێگاکە بەدڵخۆشی گۆرانیان دەوتەوە لەکۆتای گەیشتن بەشوێنەکە نارا و ئیڤان خەویان لێکەوتبوو جیمیندەستی ماریۆنی گرتبوو بەدەستی چەپی و بەدەستی راستیشی شۆفێریدەکرد

(تیبینی /ئۆتۆمبێلی دەرەوەی وڵات پێچەوانەی ئێرەیە واتا شوێنی سەیاق و شوینی سەکن پێچەوانەی کوردستانە ")

گەیشتنە ماڵەکە ماوەیەکی زۆرە نەهاتون بۆئێرە دایک و باوکی جیمین چونەوە بۆ کۆریا

بەێرای چون بۆ ژورەوە جونگکووک و ئەوانیش لەو؟کاتە گەیشتن

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now