♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 25♕︎

1.3K 191 70
                                    

"نیە لە هیچ شوێنێک نیە هەموو سوچێکی نەخۆشخانەم کرد "
جیمین هاواری کرد دەستی لەناو قژی بوو دەستێکیشی لەسەر کەمەری

"ئارمبە لەوانەیە بیهەوێ تەنهابێ "
جونگکووک وتی دەیویست ئارامی بکاتەوە

"نەخێر ئەو باش نەبوو هیچ باش نەبوو چی گەر هەوڵی خۆ کوشتن بداتەوە "
ڤانێسا بەلەرزەوە وتی جیمین شۆک بوو هەوڵی خۆشکوشتن

"هەوڵی خۆ .."
ویستی قسە بکا

"گەمژە تۆ نەخۆشیت نەخۆش نازانیت ماریۆن چەند دڵی ناسکە هاا چۆن واتاوان بارت کرد تۆ هیچ ئەوت نەناسیوە من گەر ماریۆن بناسم بەهۆی ئەوقانەی پێت وت شتێکی هەڵەدەکا ئەو ئێستا باروو دۆخی خراپە نابێ بەتەنها بێ نااااا بۆچی وات وتتت تۆ نازانیبەچی تێپەریوە "
ڤانێسا هاواری کرد جونگکووک ئەوی گرت تا هێمن بێتەوە

"نەفرەت لەمن خوا من لەناو بەرێ چۆن وام کرد جۆننن "
جیمین وتی ویستی بۆ دەرەوەی نەخۆش خانە بروا بەڵام وەستا هەر کە چەند پەرستارێک کەسێکیان هێنایە ژوورەوە لەسەر قەلەوێرە جوڵاوەکە بەتەواوی جلە کەی نوقمی خوێن ببوو

"چی روویداوە "
دکتۆرەکە پرسی جیمین شۆک ببوو لەوکەسەی بینی
روخساری هەموو خوێن بوو بەڵام هەمان جل هەمان باڵا و قژی ماریۆنی هەبوو

"رووداوی هاتووچۆ بەخێرایەکی زۆر رویداوە لەو پردەی نزیک نەخۆشخانە پێدەچێ خوین بەربوونی ناوەکی هەبێ "
بەپەلە ئەویان برد بەڵام جیمین تەنها شۆک ببو بە هەنگاوی هێواش دوایان کەوت

"برینداری تر هەیە "
دکتۆرێک پرسی

"نەخێر وابزانم رووداوەکە بەمەبەست بوە... پێدەچێ هەوڵی خۆ کوشتن بوبێ "
پەرستارەکە وتی جیمین وەستا

قسەکە لەناو گوێچکەی دەزرینگایەوە

"من چیم کرد "
لەبەر خۆیاوە وتی دەستی بەدیوارەکە گرت

"من ... من چیم وت جیۆن سەیرکە ئەو کردی "
ڤانێسا بەدەنگ دەگریا توند جونگکووکی لەباوەش کردبوو

"ششش تەواو تەواو ئەو باشدەبێ "
دەستی بەپشتی دا دەهێنا سەیری هاورێ تێک شکاوەکەی دەکرد

جیمین کەوتە سەر زەویەکەو پشتی بەدیوارەکە دایەوە

"دکتۆر پارک ئێوە باشن "
پەرستارێک بە جیمینی وت

"دکتۆر .. دکتۆر ... پێویستان بە ئارامکەرەوە هەیە "
دەستی لەشانی جیمیج دەدا بەڵام جیمین هیچ جوڵەیەکی نەکرد جونگکووک ئیشارەتی پێکرد لێی دوور کەوێتەوە

"زانیاری"

"رووداوی هاتووچۆ رەگەزی مێ ناوی تەواوی پارک ماریۆن تەمەن 23ساڵ قاچی شکاوە دوولە پەراسوەکانی شکاون دەستی درزی داوە زیان بەبڕبڕەی پشتی کەوتوە خوێن بەربوونی ناوەکی نیە ئاسنێک چوو بوو بەبەشی خوارەوەی گەدەی نزیکی هێلکە دانی سەری شانزە تەقەڵی هەیە زیان بەر سەری نەکەوتوە بەڵام هێشتا بەهۆش خۆی نەهاتۆتەوە"
پەرستارەکە وتی لەدوای دکتۆرەکە دەرۆشت

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now