♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 28♕︎

1.2K 201 90
                                    

pov vanesa

"کاتژمێر چەند دەرۆین بۆلای ماریۆن "
جونگکووک پرسی و لەسەر کورسی بەرامبەر مێزەکە دانیشت

"بۆخوانی ئێوارە واتە نزیکی کاتژمێر شەش و نیو "

"ببورە "
وتی هەرکە زەنگی مووبایلەکەی لێیدا

"سڵاو خاتوون"
بەزەردەخەنەوە وتی خاتونن!!!

"ئۆهـ ببورە کارێکم هاتە پێش فەرموون ئێستا پرسیار بکەن هەم من پارێزەرێکی تریشم لایە لاوانەیە سودی هەبێ "
زەردەخەنەی شەرمەزاری کرد و هیچ سەرنجێکی لەسەر من نەبوو

"راستی من قوتابیم لەبەشی پارێزەری دەمویست مامۆستایەک بگرم تا بتوانێ لە کاتی دادگای کردنەکان من لەگەڵ خۆی بەرێ "
کچەکە وتی گوێ بیستی قسەکانی بووم هەرکە لەبەرامبەر جونگکووک دانیشتم ئەویش کردیە دەنگی دەرەکی

"ئۆهـ من وامزانی دەربارەی کەسێک پرسیار دەکەی"
جونگکووک وتی سەیری منی کرد قاوەکەم دایە دەستی

"ببورە هەم من دەتوانم پارەی تەواو بدەم بۆ ئەوە ئەگەر تۆ رازی ببی "

"دەربارەی ئەوە تۆ دەتوانی لە هۆڵی دادگا ئامادەی بێ ئەوەی پارە بدەی یان شتێک بۆچیداوای مامۆستا دەکەی "
جونگکووک پرسی

"دەزانم بەڵام حەزم کرد لەگەڵ کەسێک کاربکەم وە باسی تۆیان کرد بۆم پێشتر تۆم بینیوە لە دادگا حەزم کرد کارت لەگەڵ بکەم "
باشە بامن ئەوە لێک بدەمەوە ئەو کچە جیۆنی بینیوەو دەیهەوێ لێی نزیک بێتەوە

"راستی نازانم دەبێ سەیری خشتەی کارەکان بکەم بزانم لەگەڵ تۆ دەتوانین رێک بکەوین "

"با یەکتری ببینین دەتوانی بێی بۆ ماڵەکەم یان من بێم بۆ ماڵەکەت بە ئاسودەی قسە بکەین "
کچەکە وتی برۆکانم بەرز کردەوە سەیری جونگکوکم کرد

"یکتر بینین لە ماڵەوە "
بەهێواشی وتم هەموو سەرنجێکم لەسەر لێوی بوو تەنها بزانم وەڵامی چی دەبێ

بەنزیکەی ئەو تێگەیشت من ئاوەم ناوێ

"من لە ماڵ هاورێکەمم ئەوە ئەستەم دەبێ "
زەردەخەنەی ساختەی بۆمن کرد

"ئۆه کەواتە شەو باشترە "
کچەکە وتی خوایەگیان سەبر

"ئەو مەجالی نابێ گیانەکەم مامۆستایەکی تر بدۆزەوە "
خۆم نەگرت و قسەم کرد جونگکووک تەنها سەیری دەکردم

"ببورە "
کچەکە وتی چی هەیە لێی تێنەگات

"ئ ببورە خاتوون من ناتوانم ئەوکارە وەربگرم "
جونگکووک وتی هەرکە بەتورەی نیشانم بۆکرد وەڵامی بداتەوە

"بۆچی بەڵام من زۆر حەز دەکەم لەگەڵ تۆ کار بکەم"
من دەبم بە بکوژ

"بەڵام من حەز ناکەم خوات لەگەڵ"
بەخێرای موبایلەکەم لەسەری داخستەوە بۆچی ناتوانم کۆتنتڕۆڵی تورەیم بکەم لەسەر کورسیەکە هەستام کوپەکەم لابرد خەریکی شۆرینی بوو

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now