♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 8 ♕︎

1.3K 225 91
                                    

بێدەنگی سەرۆکی نێوانمان بوو تەنها لەجامەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد شوێنیکی زۆر جوان و دڵرفێن بەڵام ناتوانم خەندە بکەم

هەستم کرد دەستم گیرا سەیرم نەکرد بێگومان جگە لەجیمین کەس نیە تەنانەت بەرهەڵستیشم نەکرد هەرچیەک بێ کۆتای ئەمەدیارە

"ببورە مەبەستم نەبوو ئەو قسانە بکەم تەنها ئەوکاتە تورەبووم "
جیمین وتی لەلایەکی رێگاکە وەستا رووم بولای سوراند

"کێشەنیە "
وتم ویست دەستم دوور بخەمەوە بەڵام توندتر گرتی

"بەراستی داوای لێبوردن دەکەم ماریۆن دەزانم هەڵسوکەوتەکانم لەوانەیە سەیری بێ بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەم تاکوو پەیوەندی نوانمان باشبێ و بگونجێین "
بەسۆزەوە قسەی دەکرد توانی دڵم رازی بکا

"بەراستی کێشەنیە تۆ تەنها راستیەکانت وت "
وتم خەندەیەکی بچوکم کرد

"هەلێکم پێبدە تا بتوانم بیرکردنەوەت بگۆرم "
وتی چاوەکانی لەوانەی من گرێدا

"بیرکردنەەکانم و رەفتارەکانم ناگۆرێ جیمین بائەوە دابخەین "
بە هێمنی وتم پەنجەی گەورەی لەدەستم خشاند

"من هەرهەوڵدەدەم"
وتی بێدەگ بووم تاقەتیپێداچونم نیە لەگەڵی

"بەرای من هەلێک بدەی بە پەیوەندیەکەمان باشترە لەوەی بەمشێوەیەی ئێستا بین لەماوەیەکی کەم هاوسەرگیری دەکەین "

"ببورە هەوڵدەدەم "
وتم سەیری پێشەوەم کرد ئەویش سەیری منی دەکرد

دووبارە سەیری ئەوم کردەوە

"بۆچی واسەیرم دەکەی "
پرسیم ئەوزیاتر قوڵدەبۆوە لەسەیرکردنم

"پێشتر خۆشەویستت هەبوە "
پرسیارێکی لەناکاو

"نەخێر "
راستەخۆ وەڵامم دایەوە

زەردەخەنەیەکی کرد تەنها سەیرم دەکرد بیرلەچی دەکەیەوە یمین واتکردوە سەرلێشێواو بم

دەستەکەتری بەرز کردەوە قژمی خستە دوای گێم لەرزێک بەجەستەم داهات
لەشوێنی خۆم بەستمی و ئەو نزیک بویەوە ئێستا روخساری بەرامبەر روخسارم راگرت بە چاوەشۆکاکانم سەیرم دەکرد توانای جوڵای پەنجەشم نەبو ئاخر من هەرگیز رێگەم نەداوە هیچ کەسێک وا نزیک بێتەوە

"گەر ئەوەندە جوان بیت نازانم سەیری سروشت بکەم یان تۆ"
وتی ماچێکی لە رومەتم کرد و دوور کەوتەوە هەست دەکەم هەناسەم بۆ گەرایەوە

"هێی بوەستە من برسیمە "
ماریۆن وتی کاتێک بەناو بازارە بچوکەکەی گوندەکە دەگەران ئەوان نزیکەی سێکاتژمێرە لەدەرەوەن

"باشە وەرە شتێک بخۆێن "
جیمین وتی دەستی ماریۆنی گرت

"کامەیانت حەزلێیە "

"هەموویی "
ماریۆن وتی دەستی لەسەر زگی دانا جیمین خەندەی کرد

لەسەر مێزێک دانیشتن خواردنیان دەخوارد و قسەیان دەکرد جیمین دڵخۆش بوو یەکەم بەهۆی ئەوەی ماریۆن لەگەڵی بوو دووەم بیرکردنەوکانی راست بوون ماریۆن تەنها پێویستی بەوەبوە کەسێک لێی تێبگات بیرکردنەوەکانی زۆر سادەن

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now