♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 37♕︎

1K 177 210
                                    

"کەواتە بەپێی ئەوەی لێژنەی نەخۆشخانە رازی بوون دەتوانی ئەمڕۆ کاتژمێر سێی دوای نیوەرۆ دەست بە نەشتەرگەریەکەی بکەین "
سەرۆکی لێژنەکە دکتۆر شین وتی

"بێگومان..."
جیمین وتی بەڵام قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک ماریۆن بەخێرای رای کردەوە دەرەوە دەستی بەدەمی گرتبوو

"ببورن "
جیمین بەخێرای دوای کەوت

"ماریۆن "
بانگی کرد بەڵام ماریۆن بەخێرای چوو بۆ دەستشۆر

"ماری تۆ باشی"
جیمین لەودیو دەرگاکەوە وتی

"تکایە شتێک بڵێ "

"دێمە ژورەوە "
دەرگاکەی کردەوە ماریۆنی بینی روخساری زەرد ببو دەمووچاوی هەمووی ئاو بوو هەنەسە برکێی بوو

"گیانەکەم چی بوو "
روخساری گرت

"نازانم تەنها ئەوەی خواردبووم هێنامەوە "
وتی و دووبارە گەدەی تێک چوو خواردنەکەی هێنایەوە

"سەیرم کە تات نیەکەواتە بۆچی ..."
جیمین لەقسە کردن وەستا زەردەخەنەی کرد

"تۆ دوگیانی "
چرپەیکردو پێکەنی ماریۆن بەخێرای سەیری کرد

"نەخێر... واتا نازانم چۆن وا زوو مانگێک نابێ"
بەخێرای هەمووی وت

"با پشکنین بکەین "
دەستی ماریۆنی گرت و بەدوای خۆیدا برد

"دکتۆر پارک "
پەرساتارەکە وتی هەستایەوە

"دەمەوێ پشکنینی دوگیانی بۆ هاوسەرەکەم بکەی "
جیمین وتی کورەکە زەردەخەنەی کرد جیمین ماریۆنی دانیشاند

"بۆچی سوربویتەوە "
جیمین پرسی و قۆڵی کراسەکەی بەرز کردەوە
سەروو ئانشکی بەست ماریۆن ئەوی ئیهمال کرد

خوێنی لێوەرگرت ماچێکی لەسەر نێوچاوانی کرد

"نیوکاتژمێری تر دەردەچێ "
کورەکە وتی جیمین و ماریۆن ئەوێیان جێهێشت

"جیمین ئێیتا باشم ئەتوانی بڕۆیتە ژورەکەت"
ماریۆن بەبێزاری وتی لەبەردەم ژوری ماریۆن بوون

"نەخێر لای تۆ دەبم ئمڕۆ نەخۆشم نیە ..."
قسەکەی تەواو نەکرد

"ئوففف ئەو بۆنە ناخۆشە چیبوو "
ماریۆن وتی بەخێرای رای کردە دەستشۆری ژورەکەی

"سەیرکە باش نیت کەمێکی تر دەرۆینەوە هەموو چاوپێکەوتنەکانتم رەت کردەوە بەشداری نەشتەرگەری ئەمڕۆش ناکەین"
جیمین وتی کەلووپەلەکانی کۆ دەکردەوە ماریۆن تەواو بێهێز و خەواڵو بو لەسەر قەنەفەکە دانیشت
چاوەکانی داخست

"من وتم منداڵم ناوێ "
نوزەیەکی کەمی کرد جیمین پێکەنی

"بەڵام کاتێک لەدایک بوو نەکەی بڵێی خۆشمدەوێ "
جیمین بەزەردەخەنەوە وتی سەری ماریۆنی لەسەر رانی دانا

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now