♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 39♕︎

932 178 233
                                    

"چیروی داوە ماریۆن "
جیمین دەستی گرت ئەو تاڵە قژانەی لەسەر روخساری بوو لای برد

"هیچ نیە "
فرمێسکەکانی سری و رووی وەرگێرا

"ماریۆن "
جیمین کەمێک دەنگی بەرز کرد وای کرد ماریۆن بترسێ  گریانەکەی زیاتر بوو خێرا فرمێسکەکانی سری کچەکەی دەستی کرد بەگریان

چووبۆهۆلەکە بێ ئەوەی بواری جیمین بدا

"تەواو کچم تەواو "
وتی نارای کردە باوەشی بۆئەوەی ژیری بکاتەوە جیمین شتەکانی مابوو خستیە سەر مێزی نان خواردنەکە بەروخسارێکی مۆن

بانگی ولیامی کرد و لەوکاتە مانی هاتە خوارەوە لوتە بچوکەکەی سور ببویەوە پێئەچو روخساری شوشتبێ بەبێدەنگی لەسەر مێزەکە دانیشت

"نارا بخە شوێنی خۆی و وەرە نانەکەت بخۆ "
جیمین وتی بێئەوەی سەیری بکات لەسەر مێزەکە دانیشت
نارای خستەوە شوێنی خۆی چو بۆ سەر مێزەکە بێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکرێ

"دەی مانی ئەوە بخۆ "
جیمین وتی کەوچکێک لە سوبەکەی بۆ تێکرد
تەنها دەنگی کەوچک و قاپ دەهات مانی زوو زوو سەیری ماریۆنی دەکرد کەتەنها یاری بە خواردنەکە دەکرد روخساری سورێکی تۆخ ببو بەهۆی گریانەوەو

"سوپاس ماریۆن "
ولیام وتی هەستایەوە دوای ئەو مانی هەستا بەڵام هیچی نەوت چوو بۆ بەردەم ماریۆن

"داوای لێبوردن دەکەم تکایە خۆت خەمبار مەکە "
بەهێواشی وتی چاوەکانی پر بوو سەری نەویکرد

"تۆمن ببورە جوانکیلەکەم.. وە من خەمبار نیم "
ماریۆن وتی ماچێکی لەرومەتی کرد

"بەڵام ... "
مانی ویستی قسەبکا بەڵام بێدەنگ بوو رۆشت بۆ هۆڵەکە جیمین هەستا بێئەوەی هیچ بڵێ رۆشت

ماریۆن دەستی کرد بەکۆکردنەوەی مێزەکە بەهێواشیش ئەگریا تەنانەت خۆشی نازانێ بۆچی دەگری یان خەم لەچی دەخوا تەنها هەست ئەکا ناخی ئەوەی ئەوێ وە یەک شت لەمێشکی هەبوو تێکچونی دەروونی دوای منداڵ بوون توشی ئەو بووە

"جیمین "
مانی بەهێواشی ناوی هێناو لەتەنیشتی دانیشت جیمین موبایلەکەی لابرد و سەیری کرد

"گیان "
بەروخۆشی وەڵامی دایەوە

"لە ماریۆن تورە مەبە ئەو خۆی ئەو ماوەیە باشنیە "
بەهێواشی وتی سەیری چێشت خانەکەی کرد نەوەک ماریۆن بێت

"مەبەستت چیە "
روخساری گرژ کرد

"نازانم بەڵام ئەو باشنیە ئەو ...."
وەستاو قسەکەی تەواو نەکرد جیمین بەتەواوی لێ نزیک بۆوە

"پێم بڵێ چی روویداوە "
چاوەکانی مانی پربوون

"زوو زوو دەگری بێئەوەی ئێمە ئاگادار بین چەند جارێک ئەوم بینیوە کە گریاوە نازانم هۆکاری چیە زوو تورەدەبێ زۆر خەیاڵی دەروا رۆژی وا هەیە دووجار ماڵەکە پاک دەکاتاوە بێ ئاوەی هیچ شتێک پیس بێ "
جیمین بەتەواوی ترس لەسەر روخساری نیشت

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now