♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 18 ♕︎

1.4K 204 852
                                    


800 comment

50 vote






pov marion

دووبارەو دووبارەو دووبارە هاورێکانی بەرێز جیمین ئاهەنگ دەگێرن بەبۆنە رۆژی لەدایک بوونی کچێک بەناوی ئێما نازانم بۆچی هێشتا نەمبینیوە رقم لێیەتی وە من رازی بوم تەنها بۆ ئەوەی جیمنی گەمژە رەتی بکاتەوە بڕۆینە ماڵی باوکم دوای ئەوەی دایکم چەند جارێک داوای کرد وە جیمین ئەوەی کردە بیانوو بەرامبەر بەوەی منیش بڕۆم لەگەڵی

خەریکم خۆم ئامادە دەکرد وە جیمین لەبەردەم ئاوێنە گەورەکەبوو سەرنجم خستە سەری ڤێرەکە لەدەستم بوو چەند تاڵێکی قژم لول دەکرد

بڵوزێکی رەنگ کەکاوی لەبەر بوو لەگەڵ کابۆیەکر شین سەر چۆکەکانی درابوو قژە سلڤەریەکەی بۆ دواوە بردبوو ملی دەر خستبو لەگەڵ ملوانکەکەی تاکێک گوارەی لەگوێ کردبوو سەعاتە کەی دەستی باشە ئەو هەموو گرنگی دانەی بۆچیە

"ئاهــ نەفرەتتتت "
ناڵەم کرد هەر کە بێئاگا ببوم دەستم سووتا بە ڤێری قژەکە جیمینی بەخێرای هات

"چی بووو؟"
شڵە ژاو دیار بوو

"سووتا "
بۆڵەم کرد نەفرەت ئازاری هەیە

جیمین لەماوەی خولەکێک لەژورەکە ون بوو وە پەیدا بۆوە لەگەڵ کرێمیک لەدەستی

"ئەوەی لێبدە ئازاری نامێنێ "
لێم وەرگرت تورەم هەربۆیە سوپاسی ناکەم کرێمەکەم لێدا وازم لەقژم هێنا
بەڵام جیمین ڤێرەکەی هەڵگرتوو بەردەوامی پێدا بێدەنگ مامەوە هەستێکی سەیر لەناخم پەیدا بوو من هیچ گرنگی پێنادەم و وەک و هاوسەرێک نیم هەشت رۆژە هاوسەریریمان کردوە تەنها یەک جار لەگەڵم بوە ئەوەش من بیرم نیە ئایا روویدا یان نا تەنها کار دەی کەم بەرهەڵستی کردنیەتی و تورە کردنی بەڵام بۆیەک جار دەنگی بەرز نەکردۆتەوە تەنانەت کە ماچیشم دەکا بای ئەوە هەلم پێدەدا کە بتوانم دوری بخەماوە کەی ویستم بەڵام من هیج گرنگیەکی پێنادەم ئەو بۆچی بەردەوامە

"ئەگەر واسەیرم بکەی باش نابێ "
بەهێواشی وتی منی هێنایەوە هۆشی خۆم

"بۆ مەگەر چی دەبێ "
بەبێزاری وتم سەیری ئاوێنەکەم کرد

"لەوانەیەی سوراوەکەت پێویستی بە نوێ کردنەوە هەبێ "
چرپاندی و ماچێکی لەسەر ملم جێ هێشت ڤێرکەی دانا هەر کەتەواو بوو لەمن جوانتر لولی کردبوو شانەیەکم لە قژم تا رێکرتر بێ خۆم لەسەرنجدانی دوور خستەوە

ئەو حەزیەی بریاربوو بی پۆشم هەڵم گرت سەیرم دەکر ئەوە هەڵژاردەی خاتوو پارک بوو وە من لاری نیە ئەو زۆر جوانە بەڵام زۆریش کراوەیە

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now