♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 44 ♕︎ end

1.3K 174 143
                                    

"ولیام بوەستە "
دەنگە پر دڵخۆشیەکەی مانی تەواوی ژورەکەی گرتبۆوە خەریکی کردنی مەیکەپ بوو بەڵام ولیام ڕێگای نەدەدا بەوەی بەردەوام ماچی رومەتی دەکرد

"مەکیاژ مەکە "
بەبۆڵەوە وتی مانی بردە سەرقاچی خۆی

"ئ دەرۆینەدەرەوە "

"ئ منیش لەبەر ئەوە ئەڵێم مەیکە ئەو ئەمریکیانە وا سەیرت ئەکەن "
قژە لولەکەی خستە دوای گوێی و ماچێکی قوڵی لەسەر ملی جێهێشت مانی دەستەکانی لەدەوی شانی ئاڵاند

"دەباشە خۆ من هەرجوانم "
بەفیزەوە وتی  هەستایەوە

"بەسیکە وابکەی ناهێڵم بچیتە دەرەوە"
بەهەمان شێوە بەتورەبونێکی کیوت وتی ئەو ملوانکەی لەتەمەنی یانزە ساڵی کردی بەدیاری بۆ رۆژی لەدایکبونی مانیکردیە ملی مانی ئەویش لەشێوەی پەری دەریا بوو

"دەباشە رەزاگران ئەمڕۆ بەرێوبەرەکە ئەبینم "
سەرەتا بەبێزاری دوایبەجۆشەوە قسەی کرد

"منیش دێم بیرنەکەیتەوە بەتەنهابڕۆی "
ولیام قەمیسی سەر تیشێرتەکەی لەبەر کرد لەگەڵ کابۆکۆماندۆکەی زۆرجوان گونجابوو

"دەباشە تۆ کارت نیە؟"
مانی بۆڵەی کرد

"نەخێر وە بابیرت خەمەوت من کۆتا تاقی کردنەوە سەرکەوتووبوم ئێستاش تەنها زانکۆماوە ناوم بێتەوەبۆیە لە ئێستادا بێکارم "
جانتاکەی مانی هەڵگرت و بەدەم پرتەو بۆڵەوە چونە ناو مەسعەدەکەوە

.
.
.
.

"دەتوانم بێم "
دەنگی جیمین ماریۆنی پچراند لەکۆکردنەوەی قژی
کاتژمێر نۆی شەو بوو وە ئەوان ئێستا تەواو بوون لە بینین نەخۆش
گەرانە ماڵەوە هەردووکیان زۆر ماندوو بوون دایەنەکە رۆشتەوە دوای

"باوکەەە "
دەنگی هەرسێک منداڵەکە هات کە بەپەلە دەهاتنە خوارەوە یەکی پارچە قاخەزێکیان پێبوو

"گیان "
سەرەرای ماندووبونی خەندەی بەرووی منداڵەکانی کرد وو باوەشی بۆیان کردەوە نارا بەرلەهەموویان چوو بۆ باوەشی توند خۆی بەملیدا هەڵواسی

لەسەر قەنەفەکە دانیشت ماریۆن لایدەر گاکە وەستا تابزانێ کەی ئەویان بیردەکەوێتەوە

"باوکەرۆژی باوکانت پیرۆززززز"
دەنگەتیژەکەی نارا بەسەر دەنگی هەردووبراکەی زاڵ بوو

خەندەیەکی گەورە رووی جیمینی گرتەوە چاوە ماندووکانی دەدرەوشانەوە

"سوپاس شیرینەکانم "
وتی ماچێکی لەسەر نێوچاوانی هەرسێکیان کرد ماریۆن بەدڵخۆشیەکی زۆرەوە سەیریئەوانی دەکرد

"ئێمە دیاریمان هەیە"
ئیڤان وتی یەکەم کاخەزی دانا بۆ جیمین کە شوێن دەستی ئیڤان بوو وەک دەفتەرێک دەتکردەوە و لەسەری نوسیبوو

Happy father´s day
my dad

"ئەمەش هی منە "
سۆیۆل وتی جیمین کاخەزەکەی کردەوە ئەوە وێنەی خۆی و کورەکەی لەلایەکی وەرەقەکەبوو لەلاکەی تر نوسرابوو

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now