꙳∘ஓ๑4๑ஓ∘꙳

1.4K 207 81
                                    


══════ ∘◦❁◦∘ ═══════



Writer pov



"هاوڕێیان تەنها 6 خوولەک کات ماوە کۆنتڕۆڵکردنی سیستەمەکە لەدەست ئەدەم" تای لە ئیتفۆنەکەوە وای وت

"باشە وا من و ڤالێنتین دێینە دەرەوە " یونگی لە ئیدفۆنەکەوە وەڵامی دایەوە

" زۆر باشە منیش کارەکەم تەواو کردووە تەنها ئەوەم ماوە ئەم دیاریە جوانە بخمە جێی دیاریەکان" هۆسۆک بە دڵخۆشیەوە وای وت

یونگی و ڤالێنتین توانیان لە ڕێی دەرگای چێشتخانەی کۆشکەکەوە بڕۆنە دەرەوە

هۆسۆکیش دوای ئەوەی دیاریە جوانەکەی برد بۆ ژووری دیاریەکان وەک گارسۆنی کۆشکەکە هاتە دەرەوە

سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتن و لە کۆشکەکە کەمێک دوور کەوتنەوە

لە شوێنێک وەستان کە کۆشکەکەیان لێوە دیار بوو تای کۆمپیتەرەکەی هێنا و هەموویان لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین

"ئێستا یاریەکە دەست پێ دەکات" تای وای وت

بزانین ئەم یاریە بەچێژە چییە وا باسی ئەکەن

لە هۆڵی ئاهەنگەکە لەم کاتەدا هەموو میوانەکەن بە نزیکەی ئامادەن

بەم هۆیەشەوە کاتی کردنەوەی دایاریەکان بوو

سیۆجوو لە هەمووان دڵخۆشتر بوو ئاگاداری ئەوە نییە کە کوڕەکەی و سامانەکەی لەدەستاوە

هەمووان پێکەکەکانیان بەرز کردەوە و هیوای تەمەنێکی درێژیان بۆ سیۆجوو خواست

دیاریەکان هاتنە سەر ستەیجێکی بچوک کە لەوێوە دیاریەکان دەکرانەوە ئەوانەی دووربن لە ستەیجەکەوە بەهۆی شاشەیەکی گەورەوە کە لە تەنیشت ستەیجەکە هەڵواسراوە ئەیانتوانی بیبینن

یەکەم دیاری کرایەوە

هەر کە بینیان هەموویان دەنگێکی شۆکیان لە دەمیان دەرکرد

پەیکەرێکی زێڕی سیۆجوو بوو کە لە لایەن یەکێک لە دەستەی مافیاکانی ژاپپۆن بوو

دوای چەند دیاریەکی تر دیاریەکی زۆر قەبارە گەورەتر لە چاو دیاریەکانی تر هێنرایە سەر ستەیجەکە

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Where stories live. Discover now