꙳∘ஓ๑29๑ஓ∘꙳

1.1K 177 73
                                    


══════ ∘◦❁◦∘ ═══════

Writer pov

"فەرمانم لایە ئەم پەتە لە ملی بکەنەوە!!!!!!"

ئەم ڕستەیە لە دەمی وەزیرەوە بە هاوارەوە هاتە دەرەوە

لەگەڵ تەواو بوونی ڕستەکەی پەتی ملی ڤالێری لێ کرایەوە

وەزیر خێرا ئەوی هەڵ گرت و لەسەر زەویەکەی دانا

دەستەکانی وەک مستێک لێ کرد و پەستانی خستە سەر سنگی ڤالێری

هەوڵی دا هەناسەی بۆ بگەڕێنێتەوە

لەگەڵ هەوڵدانەکانی وەزیر کوڕەکان لەولاوە بە شۆکی گوێیان لە هەموو شتێک گرتبوو

تا هەر ئەو ئەفسەرەی سپاسی جیۆنی کرد دەست و چاوەکانیانی کردەوە

جیۆن هەر کە ئەو دیمەنەی بینی کە ڤالێری بە بێ هەناسەیی لەسەر زەویەکە پاڵکەوتەوە و وەزیریش خەریکی گەڕادنەوەی هەناسەیەتی

بە خێراییەی زۆرەوە هەستا و لە ڕێگەی لێویە هەناسەی دا بە ڤالێری

" نەفرەت هەستەوە کاتی ڕۆیشتن نییە ڤالێری " جیۆن بە توندی هاواری کرد کاتێ کەمێک بە بەهێزی پەستانی خستە سەر سنگی

لەگەڵ کۆتا وشە هەستی بە بەرز و نزمی سنگی ڤالێری کرد

هەناسەی بۆ گەڕایەوە!

جیۆن بە لاوازی لە تەنیشتی دانیشت و سەری کردە باوەشیە

جەستەی تەواو ئەلەرزی

ئەو جەستە بێ هۆشەی ناو قۆڵەکانی چەند سانیەیەک لەمەوبەر بێ هەناسە بوو

خەریک بوو جیۆن جێ بهێڵێت

یونگی لە جێی خۆی نەجوڵا بوو

چی ڕوویدا !!

شۆک بوو بوو

ئەوان خۆیان دابوو دەست مەرگەوە

وتیان کۆتاییا دێت

بەڵام وا لە ژیاندان

" دوای ئەوەی قسەم لەگەڵ سەرۆکی وڵات کرد و وە دوای ئەوەی ئەو هاوڵاتیانەی دوێنی بۆ دادگایەکەتان هاتبوون خۆپێشاندانیان کرد دژی ئەوەی ئێوە لە سێدارە بدرێن چونکە مناڵەکانی ئەوان بەهۆی ئێوەوە ڕزگار کران سەرۆک بڕیاریدا لێ خۆشبوونتان بۆ دەربکات" وەزیر وای وت

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Where stories live. Discover now