══════ ∘◦❁◦∘ ═══════Writer pov
پارتی 21 و 22 بەیەکەوە دانراون
هەمووان لەسەر گۆڕی هۆسۆک بە دڵێکی قورسەوە وەستاون
تاک بە تاکیان پاشیمانن
چونکە بە جۆرێکی زۆر ناشیرین مامەڵەیان لەگەڵ هۆسۆک کرد
ڤالێری یونگی تای ئەو سێیەی لە ئێستادا هەست بە خنکان ئەکەن
هۆسۆک تەنها هاوڕێیەک یان باندمەیتێک نەبوو
بەڵکوو برایان بوو
ڤالێری لە دەرەوە بێ هەست دەرئەکەوێت بەڵام لە ناخەوە ئۆقیانوسێکی گەورە داگیرساوە
چونکە ئەزانێت هۆسۆک بەهۆی ئەوەوە گیانی لەدەست دا
ئەمەش بە ڕادەی دۆزەخ ئازاری ئەدات
بیهێنە بەرچاوت خۆشەویسترین کەست بەهۆی تۆوە بمرێن
بێگومان بەرگە گرتنی قورس ئەبێت!!
هەمووان چۆڵیان کرد تەنها چوار کەس مانەوە لەسەر گۆڕی هۆسۆک
ڤالێری و و جونگکوک و یونگی و تای
ئەم چوارە بە بێدەنگی لەو گۆڕەی پێشیان ئەڕوانی
" داوای لێبوردن ئەکەم" جونگکوک بە دەنگێکی نزمەوە بە ڤالێری و ئەوانی وت
" بۆ چی شتێک؟" یونگی وای وت
" بەهۆی منەوە هۆسۆک گیانی لەدەست دا من دەستە ڕاستی سەرۆکم ئەرکیشم ئەوەیە ئاگاداری هەموو شتەکانی ناو باندەکە بم بەڵام گەمژە بووم گەورەترین دوژمنم بە هیۆنگ بانگم ئەکرد پشتگیریم ئەکرد بەڵام بووە هۆی دڵتەنگی هەموومان ئەبوو کەمێک ئاگاداربوامایە" جونگکوک ڕوونی کردەوە
" هەڵەی تۆ نەبوو هەڵەی هەموومان بوو کە بە ڕۆڵ گێڕانەی جوانەی تێکەوتین هەڵەی هەموومان بوو کە هۆسۆکمان تاوانبار کرد مەیخە ئەستۆی خۆت" تایهیۆنگ کاتێ دەستی لەسەر شانی جونگکوک دانا وای وت
ڤالێری تەواوی کاتەکە بێدەنگ بوو
ئەیویست هەموویان دوور کەونەوە تاوەکو ئەو ئۆقیانوسەی ناخی دەربکا
گریان تاکە ڕێگایە بۆ دەربڕینی ئەو ئازارانەی کە دەممان ناتوانێ دەریان بڕێ
YOU ARE READING
ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Fanfictionخۆشەویستی دوو دڵی بێ هەست و بوێر بۆ کەسانێکی لاواز ئەگۆڕێت جیۆن جونگکوک بەهێزترین مــافـیــا! داواکراو لە 27 وڵاتی جیهانەوە یـاری مــەرگ: دەست پێک: 21\3\2023 کۆتایی: 10\9\2023 hight ranked I 1# kurdishstory I 1#کورد