꙳∘ஓ๑8๑ஓ∘꙳

1.2K 196 147
                                    


══════ ∘◦❁◦∘ ═══════


Valentin pov

" کەواتە ئەو دوو مەرجەت هەیە خاتوو ڤالێنتین" سەرۆک پاولۆ وای وت کاتێ پەرداخێک لە خواردنەوەی پێم دا

مەرجەکانی خۆمانم پێ وت کە ئەوە بوو ئەبێت یارمەتیمان بات لە دۆزینەوەی فلاشی مەرگ و مەرجی دووەمیش ئەوەیە کە فەرمان لە کەس وەرناگرین

" بەڵام ئەزانی لێرە فرەمان وەرنەگرتن نییە هەموویان بە یەک یاسا ئەجوڵێنەوە کە گەورەتر لە خۆت فەرمانی کرد ئەبێت جێ بەجێی بکەیت گەر بێ یاسا و فەرمان بێت هیچ دەستەیەک تا سەر نامێنێتەوە" سەرۆک پاوڵۆ وای وت کاتێ لە بەرامبەرم بە هێمنی دانیشت

بە ڕەفتارە هێمن و لە سەرخۆیەکانیدا بێت هیچ لە سەرۆک مافیا و شت ناچێت بەڵکوو بە کتێب نوسوو و کەسێکی ڕۆشنبیر ئەچێت

" ئەوە ئەزانم بەڵام لەم دەستەی ئێمەدا هیچمان فەرمانمان بە یەکتر نەکرد ئێمە حەز بەوە ناکەین فەرمانمان بەسرا بکرێ" من وام وت کاتێ قومێکم لەو خواردنەوە بەهێزەی دەستم دا

" ئێوە ئەم باندە بە بانێکی ئاسایی تێگەیشتوون خاتوو ڤالێنتین" قومێکی لە خواردنەوەکەی دا و بەردەوام بوو

" دوای ئەوەی هاتنە ئەم باندەوە هەموو ژیانتان گۆڕانکاری بەسەرا دێت لەوانەیە بەهۆی کارەوە هەر ڕۆژە و لە وڵاتێک بن کاتی خەو خواردن هەمووی سەراو ژێر ببێت لەلاتان کاتەکانتان بۆ ئەم شتانە هەرگیز دیاریکراو نابن وە هەموو کاتێ ئەبێت لە ئامادە باشی دا بن چونکە ئەم دەستەیە دەستەیەکی گەورەیە دووژمن و ناحەزیشی زۆرە بۆیە هەموو کات ئەبێت ئەکتیڤ بن" پاوڵۆ بۆی ڕوونکردمەوە

چارم نییە ئەبێت ڕازی بم

" باشە، واز لەو مەرجەیان بێنە بەڵام ئەبێت مەرجی دووەمم بە بێ بەهانە بۆ جێ بەجێ بکەیت" من بە دەنگێکی نزیک توڕە بوونەوە وشەی کۆتایی وت

" بێگومان خاتوو ڤالێنتین کاتێ پاولۆ بەڵێنێکی دا لێی پەشیمان نابێتەوە زۆر لەوە دڵنیابە" پاوڵۆ وای وت

" کەواتە کاتی ئەوە هاتووە بڕۆم" من وام وت کاتێ خواردنەوەکەی دەستم لەسەر مێزەی بەرامبەرم دانا و هەستام

ئەویش لەگەڵ من هەستا

لە ئۆفیسەکەی ڕۆیشتمە دەرەوە ڕێک ئەو مرۆڤانەی ماوەیەک بەر لە ئێستام لە بەرامبەر بوون کە خەریک بوو هێرشم بکەنە سەر

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Donde viven las historias. Descúbrelo ahora