꙳∘ஓ๑28๑ஓ∘꙳

940 175 69
                                    

══════ ∘◦❁◦∘ ═══════

Jungkook pov

دڵبەرەکەم لە بەرامبەرم لە ناو دەستەکانی براکەی ئەگریا

ئەوە ئەو ساتەیە کە چاوەڕێی بووین

ئیتر داهاتوومان دیاری ئەکرێ

ئەم ویست بگریەم

بەڵام تەنها بەهۆی دڵبەرەکەم وەستام

نامەوێت فرمێسکەکانم ببینێت  ئەوەندەی تر ئازار بکێشێت

ئەگینا گوێنادەم گەر لە پێش چاوی ئەم هەموو پیاوەدا چۆک دابدەم و بگریەم بۆ ئەو

کاتێ لێکیان دوور خستنەوە بە چاوە پڕ ئاوەکانیەوە سەیری ناو چاوەکانمی ئەکرد

ئەو سەیرکردنانە شتێک بوون کە باس نەئەکران

لێوی کەمێ جوڵاند کە وتی ' خۆشمدەوێی'

نەمتوانی وەڵامی بدەمەوە چونکە ڕایان کێشاین

ئاوڕم بۆ دایەوە ئەویش ئاوڕی دایەوە کاتی بە پێچەوانەی ئاڕاستەی ئێمە دووریان خستەوە

بە گریانەوە سەیرمی ئەکرد

ڕووم سوڕاند و ڕێگەم دا فرمێسکەکانم بێنە خوارەوە

کراینە زیندانی تاکەکەسیە و پێیان وتم بەیانی دادگایمانە

نەمتوانی بۆ کۆتا جار سەردانی خێزانەکەم بکەم

نەمتوانی پێیان بڵێم کە کوڕەکەیان لە ژیاندایە

چونکە ئەمزانی بە زانینی زیاتر ئازارم ئەدان

چونکە دوو جار کوڕەکەیان لێ ئەمرد

هەرگیز لە ژیانما هێندەی ئێستا هەستم بە ئازار نەکردووە

.
.
.
.

نازانم کاتژمێر چەندە

ئەوەندە ئەزانم ماویەکی زۆرە لێرەم

دوو جار ژەمەکانیان بۆ هێناوم بەڵام دەمم لە هیچیان نەداوە

چۆن پێم بخورێت؟؟

چۆن لەم ساتەدا خواردن بحۆم؟؟

چۆن بتوانم بخەوم؟

دەرگای بەردەمم کرایەوە

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Where stories live. Discover now