꙳∘ஓ๑7๑ஓ∘꙳

1.1K 192 213
                                    


══════ ∘◦❁◦∘ ═══════


Valentin Pov



دوای ئەوای سەرۆکی جونگکوک وتی بەیانی یەکتر ئەبینین جونگکوک پێمی وت کە ئەمبات بۆ شوێنێک تا تێیدا بمێنمەوە

ئەو بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە پێشمەوە ئەڕۆی و ڕێنوێنی ئەکردم بۆ شوێنەکە

زۆر دوورکەوتینەوە لە شار

لە بەرامبەر ڤێلایەکی زۆر جوان ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت منیش وەک ئەو ئۆتۆمبێلەکەی خۆم ڕاگرت

ئەو لە ئۆتۆمـێلەکەی هاتە دەرەوە منیش هاتمە دەرەوە

" بەدڵتە؟" جونگکوک بە فیزەوە وای وت

" هی خۆت نییە بۆیە بەم جۆرە نازی پێ لێ مەیە" من وام وت کاتێک جانتاکەم دەرهێنا لە ئۆنۆمـێلەکە

کە وام وت بەڕێزیان ڕووخساری گرژ کرد

" ئەزانی گەر بەهۆی سەرۆکەکەمەوە نەبووایە ماوەیەکی زۆر بوو بە دەستەکانم کوژرابـوویت"

" سپاس بۆ زانیاریەکەو " من بە گاڵتەجاڕانەوە وام پێ وت

دوای دامەقاڵیەکی زۆر چووینە ژوورەوە

ناوەوەی ڤێلاکە زیاتر بە ڕەنگی ڕەش و ڕەساسی و سپی دیزاین کرابوو بەدڵم بوو

" بۆ ئەمشەو لەم ژوورە بمێنەوە" جونگکوک وای وت کاتێک یەکێ لە دەرگاکانی کردەوە

" منیش بێ ئەوەی هیچ بڵێم چوومە ژوورەوە و دەرگام لەسەر ئەم بێزارکەرە داخست

ویستم ماسکەکەم داکەنم چونکە ئێستا بە تەنیام

بەڵام وەستا چونکە ئەگەری ئەوە هەیە کامێرای شاراوەی لێ بێت

بۆیە جانتاکەم هێنا و کۆمپیتەرەکەی خۆم دەرهێنا و دەستم کرد بە گەڕان

واهـ باوەڕناکەم!! نەک یەک بەڵکوو پێنج کامێرایی لێیە

هەموویانم لە کار خست و ماسکەکەم داکەن

من بە گەمژە تێگەیشتووە

لەسەر بێدەکە دانیشتم و کۆمپیتەرەکەم هێنایە لای خۆم دەستم کرد بە قسەکردن لەگەڵ کوڕەکان

دوای مناقەشەیەکی زۆر پیلانێکی جوانمان داڕشت بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Where stories live. Discover now