꙳∘ஓ๑10๑ஓ∘꙳

1.1K 179 68
                                    

══════ ∘◦❁◦∘ ═══════

Jungkook pov



" ئادا چاودێری ئەم پیاوە بکە و سام تۆش بڕۆ زانیاریم لەسەر  ئەو بنکە بۆ بێنە " من بەو دوانەی پێشەوەم وت یەکیان لە جێی شوفێر بوو ئەوی تریش لە پێشی

سام خەڵکی بەریتانیایە ئاداش تورکە

بە ماندووی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم ماوەی هەفتەیەکە خەریکی کارێکین لە تایلەند

ئەفسەرێکی پۆلیس چەند پاسەوانێکی باندی ئێمەی گرتووە بۆیە پێویستە ئێمە دەریان بکەین لە بنکە یا بیانکوژین پێش ئەوەی هیچ سەبارەت بە گروپەکە ئاشکرا بکرێ

ڕۆشتمە ئەو ڤێلایەی ئەم ماوەیە تێیدا ئەمێنینەوە

هەر کە چوومە ژوورەوە هەمووان لە هۆڵکە دانیشتبووم

جگە لە ڤالێنتین

بەڵێ ڤالێنتین!!

ئەو کەسەی لە ئێستادا لە لیستی ئەو کەسانەی ئەمەوێ بیانکوژم لە پلەی یەکەمدایە

دوای ئەو دۆڕانەی سێ مانگ لەمەوبەر

گروپی ڤالێنتین هاتنە ناو باندی ئێمەوە

لەو کاتەوە کار لەگەڵ ئێمە ئەکەن بەڵام جۆرە کار کردنێک!!

زۆر کەم لەسەر پیلانی ئێمە ئەڕۆن

خۆیان زۆر بە زیرەکتر و باشتر ئەزانن لە ئێمە

ڤالێنتین هەگیز نەبووە کارێکم پێ وتبێت و بیکردبێت ئەو خراپە!

بەڵام ڕاستی بڵێم باندەکەی من بۆ خراپی ئەندامەکانی تر تاوانبارن باش هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ناکەن

ڕقیان لە تایهیۆنگە بەهۆی شارەزاییەوە لە ئایتی

ڕقیان لە یونگیە بەهۆی باشی نیشانە شکێنەکانی

ڕقیان لە هۆسۆکە بەهۆی زیرەکی لە پیلان دانان و چەک

ڕاستی بڵێم ناوازەن

ئێستاش لە شۆکام کاتێ بیرم دێتەوە چۆن توانیان لێمان ببەنەوە

" چی بوو هیچت دەست کەوت؟" شینوزۆیا لێمی پرسی

"بەڵێ کەسێکمان دەست کەوت کە بتوانین زانیاری ناو بنکەی لێ دەر کەین " من وام وت

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt