EᑭIᒪOGᑌE

1.9K 211 104
                                    

══════ ∘◦❁◦∘ ═══════

Myungi pov

" گیانی دایکە خاڵە لێرە پاڵکەوتووە " من بە هۆسۆکی تەمەن حەڤدە مانگم وت

واتا تەمەنی ساڵێک و پێنج مانگە

بە چاوە ئاسکیەکانیەوە سەیری ئەو گۆڕەی پێشدەمی ئەکرد

لە هیچ تێنەئەگەیشت

بێ گومان مناڵە لە چی تێ بگات!!!

"دەی ماڵئاوایی بکە ئەگەڕێینە ماڵەوە" من وام وت کاتێ هۆسۆکم کردە باوەشەوە و دەستەکانم گرت و جوڵانم وەک ئەوەی کە بای بای لەو گۆڕەی بەرامبەری بکات

کە هۆسۆکی تێدا نێژراوە

ماوەی چوار ساڵە نەهاتوومە سەردانی

ئەبێت چەند توڕە بێت!!

بەڵام لە دەست خۆمدا نەبوو نەمتوانی تا ئەو چوارساڵە تەواو ئەبێت بگەڕێمەوە

تەنها خێزانەکەی سەردانی هۆسۆکیان کردووە

منیش دوای چوار گەڕامەوە کۆریا لەگەڵ هاوسەرەکەم جیۆن و براکەم و تایهیۆنگدا

بێگومان تای لەگەڵ هاوسەرەکەی گەڕایەوە کە چەند مانگێک پێش ئێستا هاوسەرگیریان کرد

یونگیش تازە ژووانی لەگەڵ کچێکدا بەست

هۆسۆک لە پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەم هاویشت و خستمە جێی خۆیەوە

خۆشم دەستم کرد بە شۆفێری

کوڕەکەم ناونا هۆسۆک

ویستم هەموو کات هۆسۆکم بیر بمێنێت

چۆنکە مرۆڤەکان بێ وەفان لەوانەیە ڕۆژیک هاتبا و هۆسۆکم بە تەواوی لەبیر کردبا

بەڵام ئێستا لەگەڵ بینینی کوڕەکەم و ناوهێنانی ئەوم بیر ئەکەوێتەوە

تەنها چەند مانگێکه گەڕاوینەوە کۆریا

ئەویش دوای ئەوەی چوار ساڵمان لە ئەمریکا بەڕێ کرد

جونگکوک وەک وتی بە پارەکانی زنجیرەیەک لە ئوتێل و ڕێستۆرانتی کردەوە

دواتر بەرەبەرە کارمان تێیاندا کرد و پەرەیان سەند

ئوتێلەکانمان ئوتێلی پێنج ئەستێرەن و ڕێستۆرانتەکانیشمان ناوبانگێکی باشیان بۆ بەجێژی خواردنەکان هەیە

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Onde histórias criam vida. Descubra agora